ئاب 04, 2021

دەستپێشخەری "نەوەی 17": چۆن سەرکردە گەنجەکان تەکنەلۆژیا بەکاردێنن بۆ ئەوەی بیرۆکەکانیان بگەیەننە ئاستی جیهانی

دەستپێشخەری "نەوەی 17": چۆن سەرکردە گەنجەکان تەکنەلۆژیا بەکاردێنن بۆ ئەوەی بیرۆکەکانیان بگەیەننە ئاستی جیهانی بەغدا – کوردستان – عێراق، 11 تەمموز2021: پێویستمان بەو پەیوەندییە دیجیتاڵییە بەرفراوانە هەیە کە تەکنەلۆژیا بۆ بەدیهێنانی ئامانجە جیهانییەکان دەستەبەری دەکات، گرنگترینیان گەشەپێدانی جیهانێکی باشترە. ئەمە بە تەواوی لەسەر سەرکردە گەنجەکانی "نەوەی 17" جێبەجێ دەبێت، ئەو دەستپێشخەریەی سامسۆنگ بە هاوکاری بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان "UNDP" دەستی پێکردووە. لەسەر ڕاستییەکی گرنگ ڕێکن: ئەویش ئەوەیە ئەستەمە دەزگاکانیان ئەو کاریگەرییەی دایانناوە بەدی بهێنن بەبێ ئەوەی توانای پەیوەندیکردن لەگەڵ هیچ کەسێکدا هەبێت لەهەر شوێنێک و لەهەر کاتێکدا بێت. سامسۆنگ لە زنجیرەی "چۆن تەکنەلۆژیا بەکاربهێنم"، لە توانای تەکنەلۆژیادا دەگەڕێت بۆ بەهێزکردنی دروستکەرانی گۆڕانکاری لە گەنجان بۆ ئەوەی بەشداری ئامانجە جیهانییەکان بکەن. بەشی یەکەمی زنجیرەکە جەختی لەسەر چۆنیەتی سوود وەرگرتنی ئەم سەرکردە ئیلهامبەخشانە کردەوە لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا، تا ببێتە هۆی گەیشتنی خزمەتگوزاریەکان بە کۆمەڵگاکەیان بە ڕێگای دادپەروەرانە. ئەمڕۆ ئێمە بە ڕاستەوخۆ گوێبیستی ڕۆڵی بەنرخی تەکنەلۆژیاین لە پەیوەندیکردنی هاوکاران لە سەرتاسەری جیهاندا. لەو گەنجانە نادین خولی لوبنانی تەمەن 25 ساڵە کە بەشێک بوو لە دامەزرێنەرانی"دەست لەناو دەست" (كفي بكفك) بۆ یارمەتیدانی خەڵک تا بە کەرامەتەوە بژین، لەگەڵ دابینکردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک و دەرمان و پەناگە، و پەیوەندی دیجیتاڵی یارمەتی ڕێکخراوەکەی دا بۆ ئەوەی لە بیرۆکەوە بگوێزرێتەوە بۆ ڕاستی. و هەروەها ئەو گەنجە ئەرجەنتینیەی تەمەنی 31 ساڵە، Eco House ی دامەزراند بۆ بەرگرییکردن لە ژینگە، و تەکنەلۆژیا بیرۆکەی خۆی لە پەیوەندی کردن لەگەڵ خەڵک لە ماڵەوە لە شاری بۆینس ئایرس گۆڕی بۆ چارەسەرێکی جیهانی پێوانەیی . ئێمە بۆچوونی خۆیانتان پێشکەش دەکەین لەسەر بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ پەیوەندیکردن و دروستکردنی کاریگەری گرنگ لە سەرانسەری جیهاندا. کەی زانیت کە دەتوانیت تەکنەلۆژیا بەکاربهێنیت بۆ دروستکردنی دامەزراوەیەک و فراوانکردنی مەودای و گەیشتن بە ئامانجێکی جیهانی؟ نادین: مانگی نیسانی 2020 بوو، کاتێک لەگەڵ دوو هاوڕێدا بووم، ئەوانیش نێڤین و سارا بوون، بیرم لەکەسانی دەوروبەرمان دەکردەوە لەلوبنان، بەتایبەتی ئەوانەی کە ئەناڵێنن بە برسێتی، وهەروەها بەهۆی پەتای "کۆڤید – 19" ەوە ڕووبەرووی زەحمەتی زیاتر بوونەوە، باس لەو کێشانە نەکەم کە بەهۆی ڕووخانی نرخی ئاڵوگۆڕی لیرەی لوبنانی بە دۆلارەوە دروست بوو. ئێمە بڕیارماندا ڕێکخراوەکەمان "دەست لەناو دەست" دروست بکەین، وە یەکەم شت کە کردمان دروستکردنی پرۆفایلێک بوو لە کەناڵەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، و بە دیاریکراوی لە "ئینستگرام". بۆیە داوامان لە دۆست و کۆمەڵەکەمان کرد کە بەشداری بکەن لە بڵاوکردنەوەی چەمکەکە و هەر زوو پەیوەندی بەسترا لەگەڵ سێ کەس کە ئەزموونیان لە ڕێکخراوە ناحکوومیەکاندا هەیە و دەیانتوانی یارمەتیمان بدەن. هەموومان لەسەر بنەمای یەک بەها کارمان دەکرد، و هەوڵەکانمان بۆ گەیشتن بە کارێکی گەورە یەکخرا. دواتر توانیمان بەردەوام بین لە گەشەکردن. جگە لە پشتیوانی شەش سەرکردەی ڕێکخراوەکە ، توانیمان زیاتر لە 100 خۆبەخش لە هەموو تەمەنێک لە سەرانسەری لوبنانەوە بۆ لای خۆمان ڕابکێشین. کە یارمەتیان دەداین بۆ دابەشکردنی خۆراک و پێداویستیەکان ئەگەر نەمتوانیایە گەشت بکەم بۆ ناوچەکانی تری لوبنان. و دواتر تێبینیمان کرد کە کاردانەوەی خەڵک لە کەناڵەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆرتر بوو بەتایبەت کاتێک تیشکمان دەخستەسەر ڕۆڵی خۆبەخشەکانمان. و دوای تەقینەوەی بەیروت لە مانگی ئابی 2020 دا ، هەموو هەفتەیەک دەستم کرد بە تیشک خستەسەر خۆبەخشێک و خەڵک ڕاگۆڕینەوەیان دەکرد لە نێوانیاندا و دواتر خەڵکی زیاتر دەستیان کرد بە پەیوەندیکردن بە ئێمە و ئاشنای کارەکەمان بوون. بەهۆی تەکنەلۆژیا و کەناڵەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەستگەیشتنمان بە کەسانی خۆبەخش و بەخشەر و سوودبەخش و خەڵکانی هەژار ئاسانتر بوو، و تا ئێستا بە پشت بەستن بە تەکنەلۆژیا گەیشتووینەتە هەزاران خێزان. بۆمان دەرکەوت کە دروستکردنی تۆڕێکی فراوان لە گەنجانی خۆبەخش و بڵاوکردنەوەی کاریگەریی ئەرێنی لە هەموو شوێنێک بۆ ئێمە زۆر گرنگە. من پێموایە پەتاکە ئەو دەرفەتەشی بۆ ڕەخساندین کە زیاتر بزانین لەبارەی سەکۆکانی تەکنەلۆژیاوە، هەروەک چۆن سەفەرم دەکرد بۆ وڵاتێکی تر بۆ پێشکەشکردنی وۆرکشۆپێک یان ڕاهێنانێک لەسەر ئامانجە جیهانییەکان، بەڵام ئێستا بە ئۆنڵاین وۆرکشۆپ ڕێکدەخەم و دەتوانم بە ژمارەیەکی زیاتر لە خەڵک بگەم و کاری باشتر بۆ ئیشەکانم بکەم. و لەبارەی دەستپێشخەریی "دەست لەناو دەست" پێموایە دەتوانرێت بگاتە ئاستێکی تر، یان ئاستێکی جیهانی لەماوەی پێنج ساڵدا گەر بەردەوام بین لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری. بۆچی پێتوایە ئەو پەیوەندییە جیهانییەی کە تەکنەلۆژیا دەیڕەخسێنێت زۆر گرنگە بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتن لە ئامانجەکان؟ ماکسیمۆ: کاتێک سەرەتا دەستم کرد بە کاری ژینگەیی، تێبینی کێشەی زبڵوخاشاکم کرد لە بۆینس ئایرس، و بە قووڵی بیرم لەم کێشەیە کردەوە و ئەو چارەسەرانەی کە دەتوانم پەیڕەوی بکەم، کە گرنگترینیان دووبارە بەکارهێنانەوە "ڕیسایکڵین" بوو. دوو سێ ڕۆژ لەسەر ئەم کێشەکەیە خوێندمەوە پێش دیزاینکردنی نامیلکەکە کە بۆ خەڵکی ڕوون دەکاتەوە چۆن ڕیسایکڵین بکەن. هەموو ڕۆژێک بۆ ماوەی هەشت مانگ، دەچومە لای خەڵک لە ماڵ بۆ ماڵ، بۆ ئەوەی لەگەڵ هەموو کەسێک قسە بکەم. زیاتر لە 400 ماڵ بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکە پێشوازیان لێ کردم. کەواتە چی دەبێت ئەگەر 50 یان 100 کەس بەشداری هەڵمەتێکی وا بچوک بکەن. ئەوە ئەو کاتەیە بوو کە زانیم ڕاکێشانی کەسانی تر چەند گرنگە، چونکە بەشداری خەڵک یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی بزانیت کە تۆ بەتەنها نیت، بەڵکو دەتوانیت فراوانتر بیربکەیتەوە و کاری زیاتر بکەیت. ئێمە دەتوانین نەک هەر ئەو کۆڵانە یان ئەو شارە بگۆڕین کە من تێیدا دەژیم، بەڵکو هەموو وڵات و سەرەنجام دنیای دەوروبەرمان. تەنها پێویستمان بە بەشداری ژمارەی گونجاوە لە خەڵک کە کاری ڕاست و دروست دەکەن. لێرەدا گرنگی ئەو تەکنەلۆژیایەیە کە چەمکی "هاووڵاتی جیهانی" ی پێبەخشیوین. بەبێ تەکنەلۆژیا و توانای فێربوون لە کەسانی ترەوە کە ڕووبەڕووی ئاڵانگاری هاوشێوە دەبنەوە ناتوانین بگەینە ئەو شوێنەی کە ئێمە ئێستا تیایداین. وە ئەمڕۆ برازا بچوکەکەم دەبینم کە سەیری ڤیدیۆی ژیان لە چین دەکات، هەروەها لە ئەفریقاش هاوڕێی هەیە کە پێشتر نەیبینیون. ئەمە بەڕاستی شتێکی زۆر نایابە. ئەمڕۆ Eco House زیاتر لە 70 هەزار منداڵ لە ئەرجەنتین فێردەکات، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکان دا کە سەدانیان هەیە، و هەندێک جار هەزاران کارمەند بۆ بەردەوامبوون لە بەرەوپێشچوون. و تەکنەلۆژیا زانیاری زیاترمان پێدەدات و هاوکاری نێوانمان ئاسانتر دەکات، ڕێگایەکە بۆ دەستکردن بە بیرکردنەوە لە ئاستی جیهانی و کارکردن لە ناوخۆدا. ئەمە یەکەم بنەمای سەرەتایمە بۆ هەموو شتێک: جیهانی بیربکەرەوە و ناوخۆیی کار بکە و هەمیشە هاووڵاتییەکی جیهانی بە لەهەر شوێنێک بیت.

© 2017 Hawler