ئاب 04, 2021

قرشێکی دوو مەتری هێرشدەکاتە سەر ھەرزەکارێک

و - محمد لادێ - هه‌‌ولێر

 

 

لە نزیک کەناراوەکانی فلۆریدای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، قرشێک ھێرش دەکاتە سەر ھەرزەکارێک کە درێژیەکەی نزیکەی دوو مەتر دەبوو، لە نزیک سانتا رۆزا کە ناوچەیەکە تایبەتە بە راوە ماسی.
بەڕێوبەرایەتی ناوچەی ساوسواڵتۆن لەسەر لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند: "ھەرزەکارەکە لە کاتی مەلەکردن ھێرشی کراوەتە سەری و برینی دیاری لە بەشی سەرەوەی جەستەی بەتایبەت لە سنگیدا هەیە وگوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ناوخۆیی و چاوەڕوان دەکرێت کە بەمزووانە چاکبێتەوە.
وەکو باس دەکرێت قرشەکە بەڕێوە بووە بۆ ناوچەی ڕاوکردنی سانتا ڕۆزا لە کاتێکا هێرشی کردۆتە سەر منداڵەکە.
لە ڕاگەیەندروێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەناراوەکانی ئەو ناوچەیە هۆشیاری دەدەنە مەلەوانەکان کە نزیک ئەو ناوچە مەترسیدارە نەکەونەوە.

© 2017 Hawler