ئاب 04, 2021

"موعجیزە" لە چین بینایەکی ١٠ نهۆم بە یەک رۆژ دروست دەکرێت

و - محمد لادێ - هه‌‌ولێر

 

چین بەردەوامە لە شکاندنی ریکۆردەکان و کارە سەرسورھێنەرەکانی، کاری ئەم جارە بریتییە لە دروستکردنی شوقەیەکی بەرزی ١٠ نهۆمی لە ماوەی تەنھا ٢٨ کاتژمێر و ٤٥ خولەک.

بە پێی تۆری سی ئێن ئێنی ئەمریکی کۆمپانیای بۆردی چینی بیناکەی بە زەمەنێکی خەیالی تەواوکرد بە بەکارھێنانی پارچەی ئامادەکراوی بیناسازی.
شایەنی باسە چەندین بینای ئاوای دروستکردووە بە جۆرێک لە کارگەکان ھەموو پارچەکان دروست دەکرێت و ژوور ژوور ئامادە دەکرێت، دواتر دەگوازرێتەوە شوێنی مەبەست و ئەو ژوورانە کە وەکو حاویە وایە لەسەریەک دادەندرێت دەکرێن بە یەکەی نشتەجێ.

© 2017 Hawler