نیسان 15, 2021

پێنج گرانبەھاترین ماددەی جوانکاری لە جیھاندا

و - محمد لادێ - هه‌‌ولێر

 

بەرھەمەکانی جوانکاری و گرنگیدان بە پێست ساڵانە بازرگانی ملیارەھا دۆلاریان پێوە دەکرێت لەلایەن کۆمپانیا جیھانییەکانەوە و پارەیەکی خەیاڵیان لێ سەرفدەکرێت لەلایەن ئەوکەسانەوە کە گرنگی بە پێستیان دەدەن بەڵام ئەو کەسانەی بڕە پارەیەکێ زۆریان نیە بۆ ھێشتنەوەی جوانییان و گرنگیدان بە پێستیان، پەنادەبەن بۆ بەرھەمە سروشتییەکان کە تێچویەکی کەم تری پێویستە.

پێگەی (L-official) لیستی پێنج گرانترین ماددەی جوانکاری لە جیھاندا بڵاو کردەوە.
یەکێک لە گرانترین ماددەکان پاودەری ئەڵماسە. ئاشکرایە کە ئەم بەردە بەنرخە گرانترین ماددەی سەر زەویە.
پاودەری ئەلماس لەلایەن کەسایەتیە دەوڵەمەندەکانی جیھانەوە بەکار دەھێنرێت بۆ مەبەستی لابردنی پێستی مردووی ڕوخسار واتە (تقشیر) کردن و نوێکردنەوە و خاوێن کردنەوەی پێست.
بەڵام تقشیر کردنی پێست بە پاودەری ئەڵماس کارێکی ئاسان نیە چونکە بڕی ١٣٠٠ تا ١٦٥٠٠ دۆلار تێچوەکەیەتی.
ھەروەھا زەعفەران بەوە ناسراوە کە لە گرانبەھاترین بەھاراتەکانی جیھانە بەڵام لە بواری جوانکاریشدا بە ماددەیەکی گرنگ وەسف دەکرێت چونکە ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە شێدار کردن و ڕەونەقدارکردنی پێست دا.
نرخی یەک کیلۆ لەم ماددە بەنرخە دەگاتە پێنج ھەزار دۆلار بەڵام زۆر جار لە بازارەکاندا بە نرخێکی گرانتر دەفرۆشرێت.
لە ئێستادا نرخی ھەرزانترین جۆری کاڤیار ١٥٠٠دۆلارە بۆ ھەر کیلۆیەک لە کاتێکدا نرخی جۆرە گرانەکەی کە جۆری (بولگا) یە زیاترە لە ٤ ھەزار دۆلار بۆ یەک کیلۆگرام.
ھەروەھا زەیتی گوڵ بە یەکێک لە بەرھەمە گرانبەھاکانی جیھان دادەنرێت کە بە زۆری لە دروستکردنی بۆن دا بەکاردێت و نرخەکەی بە پێی جۆر و ژمارەی ئەو گوڵانە دەگۆڕێت کە لە دروستکردنی زەیتەکەدا بەکاردێن کە زۆرجار ژمارەیەکی بێشومار لە گوڵ بەکاردەھێنرێت بۆ دەستکەوتنی تەنھا یەک لیتر زەیتی گوڵ.
نرخی بوتڵێکی ١٠٠ میللیلیتری لە زەیتی گوڵ دەگاتە ١٧٥٠دۆلار.

© 2017 Hawler