نیسان 15, 2021

بەر لە ئەنجامدانی پێوانەكردنی فشاری خوێن ئاگاداری ئەم خاڵانەبە

ئەوانەی بەردەوامن یاخوود هەندێك جار بۆدڵنیابوون لە ڕێژەی فشاری خوێن، لە ڕێگەی ئامێری تایبەت بە گرتنی فشاری خوێن رشێژەی فشارەكەیان دەپێون، د.جوتیار عەزیز حسێن پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو دڵ شەکرە لە هەشت خاڵدا

 

ڕێنمایی بۆ ئەوانەی پێوانەی فشاری خوێن ئەکەن دەخاتە ڕوو تاوەك ئەنجامێكی ڕاست و دروستیان دەست بكەوێت:

١-نابێت جگەرە،چا،قاوە،یان خواردنەوە کافاینیەکان بخواتەوە ٣٠خولەک پێشتر.

٢-لەسەر کورسییەک داددەنیشێت ،پێیەکانی لەسەر زەوی دەبێت و دەستی لەسە مێزەکە دەبێت و باسکی لە ئاستی دڵی دەبێت .

٣-بەئارامی داددەنیشێت بۆ ماوەی پێنج خولەک .

٤-لەکاتی پێوانەی فشاری خوێن نابێت قسە بکات .

٥-دەبێت ئەو بەشەی ئامێرەکە لەسەر باسکی لە سەدا ھەشتای داپۆشێت وە نابێت لە سەر جل و بەرگ بێت .

٦-دەبێت دوو جار پێوانە بکرێت گەر لە پێنج پلە جێاوازی زیاتر بوو دەبێت پاش پێنج خولەک سێ یەم جار بگیرێت.

٧-زۆر جار دەستی ڕاست زیاترە لە دەستی چەپ.

٨-گەر جیاوازی زۆر ھەبوو لە نێوان ھەردوو باسکی ئەوە لایە زۆر ەکە ھەژمار دەکرێت.

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

 

© 2017 Hawler