نیسان 15, 2021

گریانی ساوا بەهۆی بای ناوسكی (غازات)

گریانێکی توندی بێ وەستانە، لە تەمەنی دوو هەفتەوە دەست پێ ئەکات تا نزیکەی چوار مانگ، لە تەمەنی ٦ هەفتەدا ئەگاتە ئەوپەڕی توندی، گریانەكەی بە شێوەیەكە جگە لەخۆیشی تەنانەت دایك و باوكیشی بەدەستییەوە بێزار دەبن، ئەو دایك و باوكانەی یەكەم منداڵیان بێت كەمتر زانیارییان لەسەر تەندروستی كۆرپەكەیان هەیە، و هۆكاری گریانەكە نازانن د. بەڵێن کەریم  پزیشکی پسپۆری منداڵان لێرەدا باس لە هۆكار و چارەسەری ئازاری سكی منداڵان دەكات.

 

1- گریانەکە زیاتر لە ئێواراندایە(لە دوای کاتژمێر ٢ ی نیوەڕۆ بۆ ١١ ی شەو).

2- وە لەکاتی گریانەکەدا قاچی ئەنوشتێنێتەوە بەرەو سکی، سوورهەڵگەڕانی دەموچاوی، توندکردنی دەستەکانی، کەمێک ئاوسانی سکی، ئارامبوونەوەی جاربەجار لەکاتی دەرچوونی هەوای سکی.

3- مندالەکە زیاد لە ٣ کاتژمێر ئەگری لە ڕۆژێک، زیاتر لە ٣ ڕۆژ لە هەفتەیەک وەماوەی زیاد لە ٣ هەفتە(یاسای ژمارە ٣).

4- منداڵەکە تەواو تەندروستە، گریانەکە لەوانەیە هۆکارێکی دیاری کراوی نەبێ، بەلام رەنگە پەیوەندی هەبێ لەگەل هەستیاری بە شیر، هەواخواردن(قوتدان) لەگەل شیردا، گەڕانەوەی شیر بۆ دەم، نائارامی دایک و خەمۆکی دوای مندال بوون.

حاڵەتەکە پەیوەندی نییە بە ڕەگەزی مندال، تەمەنی باوان، ئایا لەسەر شیری دایکە یاقوتو.

 

چارەسەر:

دوای دڵنیابوونەوە لەنەبوونی هۆکاری نەخۆشی لەپشت گریانەکە وە وەک نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و دەمار و نەخۆشی تر..

پێویستی بە چارەسەرێکی دیاری کراو نییە، دڵنیاکردنەوەی باوان سەبارەت بە حاڵەتەکە گرنگترین خاڵە، پێچان یا قومات کردنی مناڵ پێش دەست پێکردنی کاتی گریانەکەی( بەلام نابێ توند بێ زۆر) ئەکرێت سوودی هەبێ، کەمێک جوڵە بە ساواکە وەک جوڵاندنی قاچەکانی بەشێوەی پایدەرلێدان، دەرمان رەنگە هەندێ کاریگەری هەبێ، دەست هێنان بە سک و پشتی ساواکە بە هێواشی، هێنانە دەرەوەی هەوا(قرپ هێنانەوە) ی دوای شیر خواردنی. بە هیوای تەندروستییەكی باش بۆ منداڵەكانتانئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

 

© 2017 Hawler