نیسان 15, 2021

چارەسەرکردنی شێرپەنجە لە ڕێگای وەرزشکردن!

شێرپەنجە ئەو نەخۆشییە کوشندەیە کە لەگەڵ پێشەکەوتنی ژیانی مرۆڤایەتی پەیدابووە و تەشەنەی کردووە، چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشیە بەئەستەمترین نەخۆشییە درێژخایەنەکانە کە بەرۆکی ژیانی مرۆڤایەتی گرتووە.

 

لەگەڵ پێشکەوتنی بواری پزیشکی دەرکەوتووە ئەم نەخۆشییە چەندین جۆری هەیە وەکو شێرپەنجە لە (خوێن، ماسولکە، ئێسک)، زانایانی بواری تەندروستی لەگەڵ پشتبەستن بە داودەرمانەکانی تایبەت بەم نەخۆشییە وەرزشکردنیان بە باشترین و بە سوودترین ڕێگا چارە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم نەخۆشییە داناوە، لە کوردستانیش بەهۆی تێگەیشتن لەگرینگی وەرزشکردن لەم چەند ساڵەی دواییدا خواست لەسەر یاری لەش جوانی زۆر بووە، هاونیشتیمانیان زۆرێکیان وەکو حەزو خولیا وە بەشێکی تریشیان وەکو پاراستنی بەرگری لەش ڕوو لە هۆڵەکانی لەش جوانی دەکەن.

 لەم بارەیەوە ڕاهێنەری لەشجوانی (ڕێکان عبدالله) لە شارۆچکەی خەلیفان کە خاوەنی سەنتەرێکە لە دوو بەش پێک هاتووە بەشی پیاوان و بەشی ئافرەتان، سەبارەت بە گرنگی وەرزش بۆ چارەسەرییە نەخۆشییەکان لە ڕێگای ڕاهێنانی وەرزشی بەم شێوەیە بۆمان دوا: وەرزشکردن بە یەکێک لە ئامرازەکانی پاراستنی لەشی مرۆڤ دادەنرێت کە پێویستە ڕۆژانە یەک کاتژمێر تەرخان بکەین، ئەگەر سەیری هۆڵەکانی لەشجوانی بکەین ئەوا ڕۆژانە خەڵکێکی زۆری ئاسایی ڕوومان تێدەکەن، جگە لەمە پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئەو نەخۆشانە ڕەوانەی هۆڵەکانی لەشجوانی دەکەن بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشییەکان، بەم دواییانە یەکێک لەم حاڵەتانەی سەردانی بەشی ئافرەتانی سەنتەرەکەمانی کرد کە ژنێکی تەمەن ٤7 ساڵ بوو بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بوو ئەمەلی چاکبوونەوەی لەڕووی پزیشکییەوە کەم بوو، بەڵام بەهۆی دەستکردن بەیاری  و چه‌ند ڕاهێنانێكی وه‌رزشی لە سەنتەرەکەمان لەلایەن ڕاهێنەری بەشی ئافرەتانمان (م.شەوناس حسین) ئەوا توانی زاڵ بێت بەسەر نەخۆشییەکە دوایی بەردەوامی چەندین مانگ دووبارە پشکنین کردنەوە بووە جێگای سەرسامی دکتۆر کە پشکنینەکان بە نۆڕماڵی دەرکەوتن.

هــــــه‌ژارســـورچــی - هەولێر

 

© 2017 Hawler