کانونی دووەم 19, 2021

شوێنێک لە ئەورووپا تاوەكو ئێستا كۆرۆنای لێ نییە

ئاریان دەرگەڵەیی - هەولێر

 

لەگەڵ ئەوەی كە پەتای كۆرۆنا بە شێوەیەكی بەربڵاو لە وڵاتانی ئەورووپادا هەیە، بەڵام دورگەیی سڤالبارد لە كیشوەری ئەورووپا تاوەكو ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا لێ نییە.

بە پێی بەدواداچوونێكی ماڵپەری (ئەلعەرەبییە نیت) دورگەیی سڤالبارد كە كەوتۆتە نێوان وڵاتی نەرویج و بەستەڵەكی باكوور، لە پەتای كۆرۆنا دوورە و ژیان لەو شوێنە بە ئاساییە.

هاووڵاتییانی ئەو دوورگەیە كە ژمارەی دانیشتووانی 2500 كەسە بە پێچەوانەی وڵاتانی ئەورووپا، لە ئێستادا لە خۆ ئامادەكردنن بۆ سازدانی ئاهەنگەكانی سەری ساڵ.
ماڵپەرەکە پێی وایە لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوورگەیی سڤالبارد ڕێوشوێنی تایبەتی گرتەبەر هەموو جۆرە كۆبوونەوەیەكی قەدەغە كرد، ئەو كەسانەیشی كە بۆ گەشت و گوزار دەهاتنە ئەو دوورگەكە بۆ ماوەی 10 رۆژ كەرەنتینە دەكران

© 2017 Hawler