ئەم پەڕەیە چاپ بکە

ئاوی گەرم یان سارد؟

هەردوو ئاوی گەرم و سارد سوود و زیانیشیان هەیە. ئاو سەرچاوەی ژیانە، خواردنەوەی زۆر پێویستە بۆ لەش بە حوکمی ئەوەی سەدا حافتای پێکهاتەی لەشی مرۆڤ پێکدەهێنێت، بەڵام بابەتێک هەیە جێی پرسیارە ئەویش؛ ئاوی گەرم یان سارد بخۆینەوە؟

 

بە گوێرەی پێگەی پۆڵد سکای؛ لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئەم پرسیارە زۆر بە گوێمان دادێ، بە تایبەتی بەھۆی ئەوەی شارەزایان و زانایان بوونەتە دوو بەرە بۆ ئەم بابەتە.

ھەندێ لە شارەزایان دەڵێن؛ خواردنەوەی ئاوی گەرم سوودی ھەیە بۆ لەش گرنگترین سوودەکانی بریتیە لە؛ یارمەتی ھەرسکردن دەدات و دڵەڕاوکێیی کەم دەکاتەوە، بە پێچەوانەوە ھەندێکی تر لە شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن ئاوی سارد پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت و یارمەتی کێش دابەزین دەدات.

لێرەدا ھەردوو سوود و زیانی ئاوی گەرم و سارد باس دەکەین.

سوودەکانی ئاوی گەرم؛ کەم کردنەوەی ئازار، کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، حەسانەوەی لەش، دژایەتی ھەڵئاوسانی ناو زار دەکات، چاڵاککردنی سوڕی خوێن، دەردانی ژەھر لە لەش.

مەترسییەکانی ئاوی گەرم؛ پلەی گەرمی لەش بەرز دەکات، توانای بیرکردنەوە کەم دەکات، ھەڵئاوسانی خانەکانی مۆخ زیاد دەکات، کاریگەری لەسەر نوستن ھەیە، نابێت دوای وەرزشکردن بخورێتەوە.

سوودەکانێ ئاوی سارد؛ ھاوسەنگکردنی پلەی گەرمی لەش، زیانی تیشکی خۆر کەم دەکات، یارمەتی دابەزینی کێش دەدات بە کەمکردنەوەی چەوری ورگ، کاریگەرە دوای وەرزش.

مەترسیەکانی؛ سستکردنی سوڕانەوەی خوێن، زیادکردنی بەڵغی ناو کۆئەندامی ھەناسە، زیادکەدنی مەترسیەکانی توشبوون بە ھەڵئاوسانی زار.

لە کۆتاییدا: بۆمان دەردەکەوێت ئاوی سارد و گەرم سوود و زیانیان ھەیە، بۆیە پێویستە ھیچ یەکێکیان بە بەردەوامی یان زۆر نەخورێتەوە، دەبێت باڵانسێک لە نێوانیان دابندرێت و بە گوێرەی پێویستی لەش بخورێنەوە، ئەڵبەت سەردانکردنی دکتۆر باشرە بۆ زانینی خواردنەوەی ئەو ئاوەی کە لەشت پێویستیەتی.

 

محمد لادێ