
Error: No articles to display
هونەرمەند شێوەکار کیڤان، کە تابلۆکانی گوزارشت لە قوربانیدانی کورد دەکەن و بە خامەی ڕەنگاوڕەنگی ڕۆژانە تابلۆی پێشمەرگە و سروشتی کوردستان دەکێشێت.
لە پرسیاری ئەوەی لەم هەڵبژاردنە دەنگ بە کێ دەدات گوتی: "دەنگدان بە کاندیدانی پارتی وەک ئەرکێکی سەر شانمانە بە حیکمەتی سەرۆک بارزانی بەرەو سەرکەوتنێکی دیکە هەنگاو دەنێین، وەك هونەرمەندێكی و کوڕە ئەنفال داوا دەکەم لە ڕۆژی دەنگدان هەموو هاووڵاتییەكان روو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن لە پێناو زامنكردنی مافەكانمان و سەرخستنی ئەو لایەنەی پەیمانی زامن كردنی ئەو مافانەی پێداین و لە ڕابردووشدا ئەزموونمان لەگەڵی هەیە كە زامنی مسۆگەركردنی مافەكانمان دەبێت و داكۆكییان لێ دەكات.
بێگومان پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو هێزە سیاسییە کاریگەرەیە کە بەدرێژایی ٧٥ ساڵەی هیچ کاتێک سڵی نەکردۆتەوە لە قوربانیدان و فیداکاری بۆ کورد و کوردستان ئەمەش ڕاستییەکە دۆست و دوژمنان باشی دەزانن.
دەنگمان بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە هەر پارتییە زامنی بەدیهێنانی گشت مافەکانمان دەکات و خاکی کوردستان دەپارێزێت بۆیە دەنگدان بە کاندیدانی پارتی وەک ئەرکێکی سەر شانی هەموومان.
شیڤان شێرزاد - هەولێر