ئەیلول 19, 2021

گۆرانیبێژی دەنگخۆش، خۆشەوی هیرانی بەرهەمی (ئازاری دڵ) بڵاو دەکاتەوە

ئازاری دڵ، دەبێتە دوایین بەرهەمی خۆشەوی ھیرانی، ئەم بەرھەمی کە ئێستا سەرقاڵی بڵاوکردنەوەیەتی لە ئاواز و ھۆنراوەی ھونەرمەند (تەنیا ئیدریس)ە، کاری میوزیک و ئەرەنجمێنتیشی لەلایەن (ئەحمەد حاجەتمەندە)وە بۆ کراوە و (ناسر حەیدەر)یش کاری وێنەگرتنی بۆ گۆرانیەکە کردووە. هەروەها لەم بەرهەمەی خۆشەوی هیرانیدا چەند میوزیکژەنێکی بیانی وەک سۆڵێست بەشدارییان کردووە و کاریان بۆ کردووە.

تەواوی کارەکانی ئەم گۆرانیە لە وڵاتی ئێران کراوە و بە گوتەی خۆی ئەم بەرهەمەی بەرھەمێک دەبێت جیاوازتر لە تەواوی کارەکانی پێشووی. خۆشەوی ھیرانی ناوی تەواوی خۆشەوی فارووقە، لە ساڵی ٢٠٠٣وە وەک گۆرانیبێژ دەرکەوتووە، تا ئێستا خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانی و چەندین ڤیدیۆکلیپە و کۆتا بەرھەمی بە ناوی بەھاری ئایندە بوو. گۆرانی (ئازاری دڵ)یش دەبێتە دوایین بەرهەمی کە بڵاوی دەکاتەوە.

 

عەبدولقەهار هەولێری

 

© 2017 Hawler