ئەیلول 19, 2021

برهان محه‌مه‌د ئه‌لبومی قیبله‌ی بڵاو كرده‌وه‌

رۆژی 25/7/2021 له‌ هۆڵی هۆتێل راماده‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندی ناسراو (برهان محه‌مه‌د) دواین به‌رهه‌می خۆی كه‌ ئه‌لبومیكی گۆرانیه ‌به‌ناوی (قیبله‌) بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌و ئه‌لبومه‌ چه‌ندین ئاوازو گۆرانی نوێی تێدایه‌.

برهان محه‌مه‌د ساڵانیكی زۆره‌ خزمه‌ت به‌ بواری گۆرانی ده‌كات و، چه‌ندین به‌رهه‌می سه‌رنج ڕاكێشی هه‌یه‌، چینه‌ ده‌نگی برهان محه‌مه‌د له‌ چینێكی به‌رز دایه‌و، جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و، به‌رده‌وام به‌رهه‌م پێشكه‌ش به‌ گوێگره‌كانی ده‌كات.
برهان محه‌مه‌د جگه‌ له‌ گۆرانی ووتن به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆیی و فیلمی كردووه‌.

 

سه‌ركه‌وت بورهان - هه‌ولێر

© 2017 Hawler