ئاب 04, 2021

حەوتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەی هەولێر بۆ شانۆ ساز دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر- بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر، هەڵدەستێ بە سازدانی حەفتەمین فیستیڤاڵی هەولێری نێودەوڵەتی بۆ شانۆ لە ڕۆژانی 17 -21 /10 / 2021.

(هیوا سوعاد) بەڕێوەبەری هونەری شانۆی هەولێر لەم بارەیەوە دەڵێت: فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ هەموو ساڵێک لە کاتی دیاریکراوی خۆی دا بەڕێوە دەچێت، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و تێکچوونی ڕەوشی تەندروستی لە کوردستان و تەواوی جیهان ئەو فیستیڤاڵە هونەرییە دواخرا، بۆ ئەم خوولەی فیستیڤاڵیش چەند مەرجێک دانراوە بۆ بەشداربوونی گرووپە شانۆکارەکان و مەرجەکانی بەشداربوونیش بریتین لەم خاڵانەی خوارەوە. ١- هیچ بەرهەمێک نابێت لە ٤٠ خوله‌ک کەمتر بێت و لە ١٢٠ خولەک زیاتر بێت ٢-ژمارەی بەشدار بووان لە ١٠ زیاتر نەبێت. ٣- هاتووچۆی ناو هەولێر و نووستن و خواردن لە ئەستۆی فیستیڤاڵە. ٤- گواستنەوەو هێنانی دیکۆر لە ئەستۆی گروپەکانە. ٥- شانۆگەریەکان دەبێت بەرهەمی ساڵانی ٢٠٢٠ و٢٠٢١ بن. ٦ - دوا مۆڵەت بۆ پێشکەش کردنی بەرهەمەکان کە مەرجە بەنووسراوی فەرمی بێت ١/ ٩ /٢٠٢١.

© 2017 Hawler