ئاب 04, 2021

له‌ فێستیفاڵی كان گرنگی به‌ ژینگه‌ درا

ئیدارەی فێستیڤاڵی "كان" رای گەیاندووە بۆ خولی ئەمساڵ، لەناو ئەو فیلمانەی بەشداری لە فێستیڤاڵەكە كرد، حەوت فیلم تایبەت بوون بە كەشوهەوا و ژینگە، هاوكات پارێزگاری لە گۆی زەوی.

له‌ بەیاننامەیەكدا ئیدارەی فێستیڤاڵی "كان" بڵاو كرده‌وه‌ كە بۆ خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی "كان" ئەو فیلمانەی بایەخ بە كەشوهەوا و ژینگە دەدەن، بەشی شێریان بەركەوت كە حەوت فیلم تایبەتن بەو بوارە.
فێستیڤاڵی "كان"ی سینەمایی كە ساڵانە لە فڕەنسا بەڕێوە دەچێت، یەكێك لە فێستیڤاڵە جیهانییەكانە و لە ساڵی 1946دا دامەزراوە، ساڵانە لە مانگی مایۆ لە شاری كانی باشووری فڕەنسا بەڕێوە دەچێت، بەڵام ئەمساڵ خولی 74ی فێستیڤاڵەكە لە(6تا 17ی مانگی7) بەڕێوە دەچێت.
بۆ ئەم خولەی فێستیڤاڵەكە، بایەخێكی زۆر بە ژینگە و كەشوهەوا و پارێزگاری لە گۆی زەوی دراوە كە حەوت فیلم لە بوارەدا بەشداریان كرد و پێشان ده‌درێن. نموونەیان فیلمی (لا كرۆوازاد) لە پاڵەوانێتی (لیتیسیا كاستا) . لەو فیلمەدا منداڵان بۆ پارێزگاری لە گۆی زەوی، دەسەڵات وەردەگرن.
هەندێك فیلمی دیكیۆمێنتاری پێشان دەدرێن وەك "ئەنیماڵ"ی (سیریل دیۆن)، فیلمی "مارشیە سۆر لۆ"ی ئەكتەر و دەرهێنەر (ئایسا مایگا) كە تێیدا رۆشنایی دەخاتەسەر شوێنەوار لە نێجەر، چەندان فیلمی تر.

 

ئا : لاپەڕەی هونەر

 

 

© 2017 Hawler