ئاب 04, 2021

خۆشەوی هیرانی .. گۆرانییەکی جەلال سەعید دووبارە دەکاتەوە

هونەرمەندی دەنگخۆش (خۆشەوی هیرانی) لەئێستا سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی کلیپە تازەکەیەتی و دیمەنەکانی لەکۆتایدایە، گۆرانییەکە، گۆرانیەکی کۆنی هونەرمەندی کۆچکردوو (جەلال سەعید)ـە بە ناوی (بەهاری ئایندە) بەشێوەیەکی تازە نوێی دەکاتەوە .

ئەو گۆرانیە تێکستی (ڕەمەزان حوسێن) و ئاوازی فۆلكلۆره‌ و (ئەحمەد حاجه‌ت مەنده‌) کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ كردووه‌، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوو کلیپە تازەکەی بۆ هەوادارانی دەنگی خۆی بڵاوی بکاتەوە. خۆشەوی هیرانی، هەوڵیداوە بە ستایل و میوزیكی تازه‌ گۆرانیەکەی هونه‌رمه‌ند جەلال سەعید بڵێتەوە. وەک خۆی دەڵێت: ئامانجی زیندووکردنەوەی ئەو بەرهەمەیە بەشێوەیەکی جوان و سەردەمیانە کە یەکێکە لە گۆرانییە ڕەسەنە کوردییەکان و لە سەردەمی زێڕینی میوزیک و گۆرانی کوردی دا بە ده‌نگه‌ زوڵاڵەکەی هونەرمەند کۆچکردوو گوتراوە. ئەم هونەرمەندە دەیەوێت جارێکی تر ئەم بەرهەمه‌ زیندوو بكاته‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر گوێگر به‌و گۆرانییه‌ ره‌سه‌نه‌ كوردییه‌ ئاشنا ببنه‌وه‌ . لەکۆتایشدا خۆشەوی هیرانی ئاماژەی بەوەدا ئەو گۆرانییە کاری وێنەگرتن و دەرهێنانی لەلایەن ناسڕی حەیدەری لە ڕۆژهەڵات بۆ ئەنجامدراوە و لەئایندەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بەر دیدی بینەران.

 

عەبدولقەهار هەولێری 

© 2017 Hawler