حوزەیران 22, 2021

شانۆگه‌ریی "25 سانتیمه‌تر" لە سلێمانی نمایش کرا

گرووپی شانۆی كفری به‌ میوانداریی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی سلێمانی، شانۆیی "25 سانتیمه‌تر" لە رۆژانی 29-30ئایار، له‌ سلێمانی نمایش کرد.

ئه‌م شانۆییه‌ باس له‌ دوو گه‌نج ده‌كات كه‌ وڵاتیان جێ هێشتووه‌ و دەربەدەر بوون و، له‌ وڵاتی خۆیان تۆمه‌تی سیخوڕییان دراوه‌ته‌ پاڵ، كه‌ ده‌چنه‌ هه‌ر ووڵاتێک مافی په‌نابه‌رێتییان پێ نادرێت و ناتوانن كه‌یسێك بدۆزنه‌وه‌ بۆ خۆ داڵده‌دان.
شانۆگه‌ریی "25 سانتیمه‌تر" له‌ نووسینی شانۆنامه‌نووسی عێراقی عه‌لی عەبدولنه‌بی زه‌یدییه‌، له‌ وه‌رگێڕان و ده‌رهێنانی شوان جه‌لاله‌، هه‌ریه‌ك له‌ بێباك محه‌مه‌د، ڕاوێژ كه‌ریم و محه‌مه‌د قاره‌مان ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن، شانۆگه‌رییه‌كه‌ پێشتر له‌ وه‌رزی شانۆیی گه‌رمیان به‌شدار بووه‌ و خاوه‌نی سێ باشترین خه‌ڵاتی باشترین نمایش، باشترین ده‌رهێنان، باشترین سینۆگرافیا بووە .

 

 

سەرکەوت بورهان

© 2017 Hawler