حوزەیران 22, 2021

چۆڤین تاهیر: نه‌بوونی هۆڵێكی شانۆیی باش كێشه‌ی بۆ شانۆكار دروست كردووه‌

گەرمیان گلی - هه‌‌ولێر

 

شانۆكار چۆڤین تاهیر تەمەنی ٢٨ ساڵە و خه‌ڵكی سلێمانییه‌. ساڵی ٢٠٠٧ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، وه‌ك ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر تا ئێسته‌ به‌رده‌وامه‌ و خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌رییه‌.

چۆڤین له‌م دیمانه‌یه‌یدا بۆ ڕۆژنامەی "هەولێر" ده‌ڵێ: "نه‌بوونی هۆڵێكی شانۆیی باش كێشه‌ی بۆ شانۆكاران دروست كردووه.‌
چۆڤین تاهیر گوتی: "ساڵی ٢٠٠٧ وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان به‌ شانۆگه‌ریی "داهۆڵ" ده‌ستم پێ كردووه‌. تا ئێسته‌یش وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداریی هه‌شت كاری شانۆییم كردووه‌، هاوكات كاری نووسین و ده‌رهێنانم بۆ چه‌ند شانۆگه‌رییه‌ك كردووه‌ وه‌كو، .“له‌ چاوه‌ڕوانیی ئه‌نفال، هاواری ژن، نامه‌، پێشمه‌رگه‌ نه‌مره‌ و به‌هاری شووم.
ئه‌و كچه‌ شانۆكاره‌ نایشارێته‌وه‌ كه‌ له‌م وڵاته‌دا زۆر به ‌بێبایه‌خی سه‌یری هونه‌ر به ‌گشتی و شانۆ به‌تایبه‌تی ده‌كرێت. به‌ڵام دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ "كێشه‌ی گه‌وره‌ی شانۆكار نه‌بوونی هۆڵێكی باشه‌ بۆ شوێنی پڕۆڤه‌، چونكه‌ شانۆ ته‌نیا گفتوگۆ نییه‌، به‌ڵكو پڕه‌ له‌ جووڵه‌ی جوان و نمایشی سه‌رنجڕاكێش، ئه‌وه‌یش پێویستی به‌ هۆڵێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر بتوانێ به‌ .“هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ و بێ كێشه‌ تواناكانی خۆی بخاته‌ ڕوو
زیاتر ڕوونی کردەوە،"، نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست بۆ كاری شانۆیی كێشه‌یه‌كی تره‌ كه‌  ڕووبه‌ڕووی ده‌رهێنه‌ر و شانۆكاران ده‌بێته‌وه‌، زۆرجار به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ نمایشی  شانۆیی وه‌ستاوه‌ و شانۆكارانیش ته‌واو بێتاقه‌ت بوونه‌، به‌ هه‌ناسه‌یه‌كی سارد و به‌چاوی پڕ فرمێسكه‌وه‌ سه‌یری یه‌كتریان كردووه.‌
چۆڤین ئەوەیشی خستەڕوو کە ئه‌كته‌ری شانۆیی كه‌مترین پاره‌ وه‌رده‌گرێت، شه‌رم ده‌كه‌م باسی بكه‌م، ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌كته‌ر له‌ شانۆگه‌رییه‌ك وه‌ریده‌گرێت، ڕه‌نگه‌ به‌شی هاتوچۆكه‌ی نه‌كات كه‌ دێته‌ شوێنی پڕۆڤه‌، هه‌ندێك جاریش له‌ بێ پاره‌یی ناچار بووه‌ وه‌ك خۆبه‌خش به‌شداری بكات، بۆیه‌ ده‌بێ سوپاسی ئه‌كته‌ری شانۆ بكه‌ین كه‌ ئه‌م ڕۆحه‌ هونه‌رییه‌ جوانه‌ی .“له‌ ناخدایه‌ چۆڤین ئاماژەی بەوە دا کە ده‌رهێنه‌ری زۆرباش هه‌ن، به‌ڵام ڕێی پێ ناده‌ن كاری جوان پێشكه‌ش بكات و ڕێی لێ دەگرن، بۆیه‌ زۆربه‌یان وڵاتیان جێهێشتووه‌ و یاخی بوون له‌ هونه‌ر.
له‌م وڵاته‌ پاره‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ خه‌رج ده‌كرێ كه‌ زۆربه‌یان پیشه‌یان گیرفانگه‌رمكردنه‌ و بیر له‌ باشی و كوالێتی كار ناكه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ بینه‌ر بێزار بێت و چێژ له‌ شانۆ نه‌بینێت، چونكه‌ بینه‌ر كاری جوانی ده‌وێت.
سلێمانی به‌ شاری ڕۆشنبیریی و هونه‌ردۆستان ناسراوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ زیاتر گرنگی به‌ هونه‌رمه‌ندان بدرێت تا ئه‌وانیش بتوانن كاری باش و جوان پێشكه‌ش بكه‌ن.

© 2017 Hawler