ئایار 16, 2021

بیلال شاکر بە دوای ترووسکایی هیوادا دەگەڕێت

 دوای نیشاندنی 29 زنجیرە ئەڵقە لە درامای "چەرخ و فەلەک"، کە لە نووسین و دەرهێنانی "بیلال شاکر" بوو، ئێستا ئەو هونەرمەندە کۆتایی هێناوە بە سیناریۆیی فیلمێکی نوێ بە ناونیشانی "ترووسکایی هیوا"، کە لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە کار بۆ ئەو فیلمە سینەماییەوە دەکات. وەک خۆشی بۆ "هەولێر" دەڵێت: "ترووسکایی هیوا" ناونیشانی سیناریۆی فیلمێکی سینەماییە، کە لەو رۆژانە پێداچوونەوەی دووەمم تەواو کردووە و ئەو سیناریۆیەم ساڵی ٢٠١٧ نووسیوە و ئەوه دووەم پێداچوونەوەمە بیکەم، بۆ ئەوەی بتوانم بەرهەمێکی ناوازە پێشکەشی سینەمای کوردی بکەم. چیرۆکی ئەم سیناریۆیە باس لە کچێک دەکات کە پاش ئازاد بوونی لە دەستی داعش گرفتاری بیرکردنەوەی ناخۆشیەکانیەتی و لە ڕێگەی نووسین دەیەوێت بەسەر ئەو کێشەیە زاڵ بێت، بەڵام تووشی ململانێیەکی بە هێز دەبێت بۆ جێبەجێکردنی.
گوتیشی: لە ئێستاوە هەوڵی فەراهەمکردنی باجەتی ئەو کارە وەک لایەنی بەرهەم هێنانی ئەو کارە دەدەین و هەر لایەنێکیش بیەوێت لە بەرهەم هێنانی ئەو فیلمە بەشدار بێت بە گەرمی پێشوازیی لێدەکەین و هیوادارم لە ماوەیەکی نزیک ئەم فیلمە بچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler