
شیڤان شێرزاد - هەولێر
دوای بڵاوبوونەوەی چەندین بەرھەمی پڕ لە چێژی گۆرانی و ئاوازی ڕەسەن، ھونەرمەندی گۆرانیبێژ (ئەیوب عەلی) ڕایدەگەیەنێت، کە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەلبوومێکی تازە بە ناونیشانی (پەیکەر) بڵاودەکاتەوە.
ئەو بەرھەمەی ھونەرمەند یەکێک دەبێت لە کارە جیاوازەکانی دا، کە بە ستایلێکی نوێ و ڕوخسارێکی تر کاری بۆ ئەلبوومەکەی کردووە و ھەریەک لە (دلێر دلاوەر، لاوک دانا عەبدولجەبار) بەشداردەبن لە ئیفێکتی بەرھەمەکەدا.
(ئەیوب) لەوبارەیەوە دەڵێت: دیزاینی بەرھەمەکە کۆتایی ھاتووە و سەرجەم کارە ھونەرییەکانی ئەلبوومەکەشم لە قۆناغی کۆتایی دان، شێواز و ستایلی گۆرانیەکەشم تەواو جیاواز دەبێت لە کارەکانی پێشووتردا، یەکەم کلیپیش لە ئەلبوومەکەم کۆتایی ھاتووە لە ماوەیەکی نزیکدا لە کەناڵە ئاسمانی و نێوخۆییەکاندا پەخش دەکرێت.
گوتیشی: دەمەوێت سوپاسی ئەو کەسانە بکەم، کە بە دیزاین و مێکاپ لەگەڵ مندا ئەرکیان کێشا و ماندووبوون، بەتایبەت ئەو ستافە دەستڕەنگینەی لە وڵاتی بەریتانیا کاریان لەگەڵم کرد.