نیسان 15, 2021

شۆستاکۆڤیچ بەهێزتر بوو لە هێتلەر و نازی ئەڵمانی

ئا : لاپەڕەی هونەر

 

جەنگی لینینگراد یەکێک بوو لە جەنگە خوێناوییەکانی سەدەی ٢٠ و کارەساتێکی گەورەی مرۆڤایەتی و جیهانی. کاتێک ئەڵمانیا هێرشی بۆ رووسیا دەستپێکرد و بەتایبەتی شاری لینینگرادی گەمارۆدا نزیکەی زیاد لە ١ ملیۆن خەڵکی سیڤیلی ئەو وڵاتە مردن و بەشێکی زۆریشی دیارنەمان. شۆستاکۆڤیچ لەوێ بوو و لەوێ ژیانی دەکرد پێشتر پێش گەمارۆدانی ئەو شارەو پێش هاتنی سوپای ئەڵمان شۆستاکۆڤیچ بەتامابوو سیمفۆنییەک بنووسێتەوە کە ئاماژە بدات بەم جەنگەی ئێستای وڵاتەکە و کاریگەری ئەو جەنگەی لەسەربێت. شۆستاکۆڤیچ دەستی کرد بە نووسینی ئەو سیمفۆنییە کە سیمفۆنی ژمارە ٧ بوو. پێش گەمارۆدان دیمیتری توانی لە ماوەی یەک حەفتەدا جووڵەی یەکەمی بنووسێتەوە و پاشانیش کاتێک هێزی ئەڵمانی هات و لە گەرمەی شەرکردندا بوو هەردوو بەرەکە. شۆستاکۆڤیچ توانی ٣ جووڵەکەی تر لە ماوەی مانگێکدا بنووسێتەوە و ئەم جەنگە خوێناوییە بوو بە چانسێک بۆ دیمیتری تاکوو کارەکەی زوو تەواو بکات و مۆرکی ئەو شەڕەی لەسەربێت. تا کارەکەی نووسی و ناوی نا سیمفۆنی لینینگراد. ئەم سیمفۆنیە تەواوکەری سیمفۆنی ژمارە ٥ ی ئەو دانەرەیە کە سیمفۆنی ٥ و سیمفۆنی ٧ (لینینگراد) بە یەکێک لە سیمفۆنیە فوول کۆمەنیست و نەتەوەییەکانی سوڤیەتی ئەوکات دادەنرێت. هاوکات لەوکاتەشدا شۆستاکۆڤیچ بێزاری خۆی لەم سیمفۆنیانەدا بەرجەستە کردووە بەهۆی سیاسەتی کۆمەنیستی ئەوکاتەوە،
سیمفۆنی لینینگراد بەیەکێک لە شاکارەکانی مێژووی موزیک دادەنرێت و بە سیمفۆنییەکی بەناوبانگی ناوبراو دادەنرێ.
کارەکە لە 1942 دەستکرا بە پێشکەشکردنی بەڵام پێشکەشکردنێک هاوشێوەی تارماییەک بە پێی هەواڵی ئەوکاتەی بابوشکین زۆرینەی ژەنیاران بەهۆی جەنگەکەوە مردن یەکێک لە کە کەسەکان ئەوە دەڵێن. کە خەڵکەکەی کە چوون بۆ کۆنسێرتەکە بە گریانەوە چوون بۆ کۆنسێرتەکە. فڕۆکەکان بردوومانیان ئەکرد بەشێکی بەر هۆڵی بۆڵشۆی ئەوکاتی شاری لینینگراد کەوت. وە هەواڵی بابوشکین ئەوەشی گوت کە دەیانگوت لیدەری ڤیۆلینی یەک و ژەنیارانی ئامێری فوودارەکان هەمووی مردن. ژەنیارانی چێللۆ مردن. بەشێک لە ئامێرەکان بەفر دایپۆشیبوون لە هۆڵەکە. ژەنیارانی هۆڕن بە جەستەیەکی زۆر سارد کەوتبوون. ڕۆژێکی زۆر زۆر تاریک بوو کاتێک سیمۆنی لینینگراد پێشکەشکرا لەم ساڵەدا.

 

© 2017 Hawler