ئەم پەڕەیە چاپ بکە

بە یادکردنەوە ٤ ساڵ بەسەر مەرگی مستەفا ڕەنجەڕۆ تێپەڕی

شیڤان شێرزاد - هەولێر

 

27/3 لە جیھاندا بە ڕۆژی شانۆ ناسراوە، بەڵام لێرە بە یەکێک لە ڕۆژە غەمگینەکان ھەژمار دەکرێت، چونکە لەم ڕۆژەدا گەورە موزیکژەنی کورد (مستەفا ڕەنجەڕۆ) لە ماڵەکەی خۆی دا بەبێدەنگی ماڵئاوایی لە ژیان و ھونەرمەندان کرد.

مستەفا ڕەنجەڕۆ یەكێك بوو لەو ھونەرمەندە موزیکژەنانەی، كە خولیا و عیشقی مۆسیقا لە ناخیدا پەنگی خوارد بۆوە، دوای 4 ساڵیش تێپەڕبوون بەسەر مەرگی ئەو ھونەرمەندەدا، هیچ دەزگاو لایەن و کەسێک یادی نەکردەوەو بە بێ دەنگی ساڵڕۆژی کۆچەکەی تێپەڕی، ڕەنجەڕۆ لە ساڵانی ھەشتاوە تا 2017 بە کەمان ژەنینە شیرینەکەی خزمەتی ھونەری موزیک و گۆرانی کوردی کردووە.