نیسان 15, 2021

ئیڤێنتی رۆژی جیهانی ئافرەتان لە هـــەولێر

بەرەچاوگرتنی رێکارو رێنماییە تەندروستیەکان و خۆپارێزی، ئیڤێنتێکی هەمەچەشن وهەمەرەنگ لە رۆژی جیهانیی ئافرەتان، لەهەولێر سازدەکرێ. ئیڤێتەکە بەسەرپەشتی خانمە هونەرمەندی سترانبێژ رۆژین رێکدەخری و ستاف گروپێکی کارامە بەڕێوەی دەبەن.

 

دەربارەی ئڤێنتەکە رۆژێن خان دەڵێ:-

ئیڤێننتەکەمان چەشنی فیستڤاڵێکە، بەشداری کارامەی ئافرەتی کورد لە رۆژی جیهانی ئافرەتان دەخاتە روو،

بۆ ئەمسااڵیش خانمە قارەمانێکی کوردمان کردۆتە سیمبوولی فیستیڤاڵەکە، کە ئەویش خانمە قارەمان لەیلا ڤاسمە. فیستیڤاڵەکەش چەندین بڕگە و بابەتی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێ لەوانە:

وەرزش و ماراسۆنی ئافرەتان،لە پارکی سامی عەبدولرەحمان، وەک هێمایەک بۆ گرنگی وەرزش لە ژیانی رۆژانە و تەندروستپاڕێزی،

پیاسەیەکی ئافرەتانە بۆ شەقام و بازاڕی ئیسکان، کەشەقام و بازاڕێکی قەشەنگە بەڵام بەشداری ئافرەتی تێدا کەمە،

چاڵاکی درەخت چاندن و خاوێنکردنەوەی ژینگە، وەک هەوڵێک بۆ پشتگیری کەرتی گەشتیاری وکرنگیدان بە خاوێنی ژینگە، چاڵاکی تر بریتیە لە کردنەوەی پیشانگای شێوەکاری خانمانە و نمایشی فیلم و شانۆ و سەما و پیشانگای جۆراوچۆری کاڕی دەستی ئافرەتان ومۆسیقا وگۆرانی فاشێونی جلوبەرگی کوردی ئافرەتان و پیشانگای کاری دەستی 10 کجی خاوەن پێداویستی تایبەت لەلایەن ناوەندی گەشەپێدانی کۆردۆنیا وبەرنامەی جۆراوجۆر . لەهەمووی گرنگتر بەخشینی دیاری تایبەت بە 10 ماڵە خانەوادە ی شەهید و دانانی سندوقێکی هاوکاری تایبەت بە پشتگیری وهەندانی ماڵباتی شەهیدان.

 

 

© 2017 Hawler