ئازار 08, 2021

هاوناز قادر:خۆشەویستیی موزیک وای لێکردم کە لەو بوارەدا بخوێنم و بەردەوام بم

     

ھاوناز قادر حسێن، ساڵی ( ١٩٩٧ ) لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، دانیشتووی شاری ڕانیەیە، لە ناو خێزانێکی ھونەری گەورە بووە.

 

هاونازبۆ ڕۆژنامەی هەولێر بەو جۆرە باسی لە سەرەتاکانی ژیانی هونەریی خۆی کرد:

لە منداڵیمەوە خولیایەکی زۆرم ھەبوو بۆ موزیک و، ھونەر ھەر ئەوەش وای کرد کە لە گشت ڤیستیڤاڵ و چالاکیەکاندا بەشداری بکەم.

دوای تەواوکردنی قۆناغی (٩) ی بنەڕەتی دەستم کرد بە خوێندن لە بەشی موزیكی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ڕانیە. لەو بەشەدا ئامێری ڤیۆلام هەڵبژارد.

ئەوەندەی وەبیرم دێ ئاشقی مۆسیقا و ھونەر بە گشتی و موزیک و گۆرانی بووم.

سوپاس بۆ خوا توانیم بە دوای خەونەکانم بکەوم و خوێندنی موزیک بە سەرکەوتوویی تەواو بکەم.

زۆر سوپاس بۆ خێزانەکەم و مامۆستایان کە ھەموو کات ھاوکار و پشگیرم بوون .

 

هاوناز سەبارەت بە کار و چالاکیەکانی کە بەشداریی کردووە، ئاوا بۆ رۆژنامەی هەولێر دوا:

ئاھەنگی ١٤-٢-٢٠١٢ ڕۆژی ڤالانتاین

ھەشتەمین ڤیستیڤاڵی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ڕانیە.

 ڤیستیڤاڵی شانۆ لەگەڵ گرووپی کچانی ڕانیە لە دەربەندیخان.

ڤیستیڤاڵی ڕاپەڕینە مەزنەکەی شاری ڕانیە لە ساڵەکانی ( ٢٠١٣ و ٢٠١٧ )ـدا

لەگەڵ گرووپی کچانی ڕانیە لە ڤیستیڤاڵی گشتیی لاوان.

ئامادەکردنی ڤیستیڤاڵێک بۆ منداڵانی باخچەی پەپوولە.

بەشداریم لە ( ٢ ) کلیپدا بۆ پێشمەرگە .

بەشداربوونم لە کۆنسێرتێکدا لەگەڵ کۆمەڵەی چالاکیی قوتابخانەکانی ڕانیە ( ١٠-١٠-٢٠١٢ )

 ڤیستیڤاڵی گەڕۆکی چالاکیی قوتابخانەکان

ئامادەکردنی ڤیستیڤاڵێک بۆ بۆنەی ( بەھار و نەورۆز ) بۆ منداڵانی باخچەی مەیپڵی ناحکوومی

ئامادەکردنی چەند بەرھەمێک بۆ منداڵانی باخچەی مەیپڵی ناحکوومی بۆ ئاھەنگی زانکۆی ڕاپەڕین .

ئامادەکردنی ئاھەنگی کۆتایی خوێندنی باخچەی مەیپڵی ناحکوومی و ڤیستیڤاڵی ڕۆژی ئاڵا بۆ فێرخوازانی قوتابخانەی ئەندێشەی ناحکوومی

ڤیستیڤاڵی سەری ساڵ بۆ فێرخوازانی قوتابخانەی ئەندێشەی ناحکوومی

ڤیستیڤاڵی نیوەی ساڵ بۆ فێرخوازانی قوتابخانەی ئەندێشەی ناحکوومی

 ڤیستیڤاڵی ساڵانە بۆ قوتابخانەی ژیاری بنەڕەتی

 پێشەنگای گشتیی قوتابخانەکانی ڕانیە

ڤیستیڤاڵی کەلتورە جیاوازەکان لەگەڵ گرووپی کچانی ڕانیە

ڤیستیڤاڵی ڕۆژی ئاڵا بۆ قوتابخانەی یەکیەتیی بنەڕەتی.

 

سەرکەوت بورهان

 

© 2017 Hawler