ئازار 08, 2021

سیلینا گۆمیز جوانیەکەى و هونەرەکەى هاوتاى یەکن , دڵی ملیۆنان کەسی بردوە

سیلینا ماری گۆمێز لە (٢٢ی تەمموزی ١٩٩٢) لە تەکساس ی ئەمریکا لە دایک بووە ,  ئەکتەر و گۆرانیبێژە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا بو یەکەم جار لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی بارنیو ھاوڕێیان(٢٠٠٤–٢٠٠٢) لە ڕۆڵی جایانا چالاکی ھونەری خۆی دەست پێ کرد.

 

زۆر لە هونەرمەند و ناودارانی جیهان بۆ بەردەوامیی پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ جەماوەر و بڵاوكردنەوەی دوایین هەواڵ و چالاكییە ج "سیلینا گۆمێز" یەکێک لەو فیلمانەى بەشداری کردوە فیلمێکی  ترسناک بووە , بە ناوى "The death dont die"  کە فیلمێکى خەیاڵی، ترسناکە، باس لە زیندوبونەوەی مردوو دەکات لە چەند ناوچەیەک، سیلینا گۆمێز ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، فیلمەکە لەلایەن "جیم جارمۆسچ"  کارى دەرهێنانى بۆ کراوە . .

 سلینا گۆمێز، لە رێوڕەسمێکدا لە چوارچێوەی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی Hispanic Heritage خەڵات کراوەو,  33مین خولدا و خەڵاتی "Arts Award" پێبەخشراوە.

 سیلینا گۆمیزلە ڤیدیۆکلیپی " Ice Cream" بینەرێکى بەرچاوى هەبووە کە ژمارەى پێوانەیی سەیرکردنى ڤیدیۆ کلیپی لە شکاند لە کاتى خۆیدا, لە ماوەی دوو هەفتەدا 237 ملیۆن بینەری لە یوتیوب تێپەڕاند.

سیلینا جوانیەکەشی لە ئاست هونەرەکەیدا بەرزەو, دڵى زۆر کەسی بۆ لاى خۆی بردووە .

 

ئا : لاپەڕەی هونەر

 

© 2017 Hawler