ئازار 08, 2021

پۆستەری ئینگلیزیی فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" لە دەرهێنانی توورج ئەسڵانی بڵاوکرایەوە

پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" سێیەمین بەرهەمی درێژی توورەج ئەسڵانی و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و سووریا بۆ بەشداری لە حەفتاویەکەمین خولی بازاڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەڕڵین لە وڵاتی ئەڵمانیا بڵاو کرایەوە.

 

 (Landless پۆستەری ئینگلیزی فیلمی سینەمایی بێنیشتمان ) بەرهەمهێنان و دەرهێنانی سینەماکاری کورد توورەج ئەسڵانی، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی MAD Movie” ماد مووڤی “ـیە و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستانی عێراق و سووریا، کە لە لایەن

 عەلیڕەزا قادریئەقدەمەوە دیزاین کراوە، بۆ بەشداریی لە حەفتاویەکەمین خولی بازاڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەڕڵین لە وڵاتی ئەڵمانیا پەردەی لەسەر لادرا.

لە فیلمی سینەمایی بێنیشتماندا سێیەمین بەرهەمی درێژی سینەمایی توورەج ئەسڵانی دەرهێنەری نوێخوازیی سینەمای کوردستان و ئێران، کۆمەڵێک لە ئەکتەرەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی تێیدا ڕۆڵیان بینیوە.

 

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا - هەولێر

 

© 2017 Hawler