ئازار 08, 2021

باپیر ڕەواندزی : تیپی پاشای گەورەی ڕەواندوز خزمەتێکی گەورەی بزاڤی هونەری کوردی کردوە

بابپیر ڕەواندزی لە ١٩٧٠ لە دایک بووە، درچووی پەیمانگای تەکنیکیە . لە سەرەتایەکانی دامەزراندنی تیپی پاشای گەورەی ڕەواندز بەشداری کارو چالاکیەکانی کردوەو، وەک ژەنیارێک ڕۆڵی خۆی بینیوە.

 

لە ساڵی ١٩٧٨ لەساڵی ١٩٧٩ لەتیپی پاشای گەورە بەھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکانی ھەولێر بەشداریان لە فیستیڤاڵی مۆسیقاو گۆرانی کردوە.

 لە ٣٠/٩ تا ٢/١٠/١٩٧٩ لەگەڵ تیپی پاشای گەورەی رواندز بەشداری کردوە لە فیستڤاڵی منداڵانی جیھان لە کۆمەڵەی ھونەرو وێژەی کوردی.

 لە ٦/٢/١٩٨٥ وەک میوزیک ژەن لە تۆمار کردنی ١١ گۆرانی بۆ ئێزگە بەشداری کردوە بۆ ھونەرمەندان (وەلی دۆسکی،ئەحمەد محمەد شەریف،خدر بێجانی ).

لە ١٩/٩/١٩٨٥ وەک میوزیک ژەن بەشداری کردوە لە تۆمارکردنی ٩ گۆرانی لە ئێزگەی کوردی بەغدا بۆ ھونەرمەندان (وەلی دۆسکی،سامان و سەلام، خدر بێجانی، ئەحمەد محمەد شەریف ).

 لە ١٠/٢/١٩٨٦ وەک میوزیک ژەن بەشداری کردوە لەتۆمارکردنی بەرھەمی تیپی پاشای گەورە کە لە ئوستۆدیۆی تیپ تۆمار کراون.

 لە ١٢/٤/١٩٨٦ وەک میوزیک ژەن بەشداری کردوە لە تۆمارکردنی ١١ گۆرانی تیپ بۆ تەلەفزێۆنی نەینەوا گۆرانیەکان بۆ

 « وەلی دۆسکی، سلێمان ئەحمەد عەزیز، سامان و سەلام، سەلام مرادی، ئەحمەد محمەد شەریف » ھونەرمەندان

لەساڵی ١٩٨٧ وەک میوزیک ژەن بەشداری کردوە لە سێ خولی تۆمار کردنی بەرھەمەکانی تیپی پاشای گەورەی رواندز بۆ ھونەرمەندان ( ئەبوبەکر لەزگی، وەلی دۆسکی)

لەساڵی ١٩٨٨ وەکو میوزیک ژەن بەشداری کردوە لە دوو خولی تۆمار کردنی بەرھەمەکانی تیپی پاشای گەورە بۆ ھونەرمەندان (سلێمان ئەحمەد عەزیز، سەلام مرادی، ھاوتا ئەسعەد)

لە ساڵی ١٩٨٨ وەک میوزیک ژەن بەشداری کردوە لەتۆمار کردنی چەند سرودێکی نیشتمانی بۆ کۆمەڵەی رەندەرانی ئێران کە بەرھەمەکان بە دەنگی ھونەرمەندان ( ڕەزا، کاڵێ، فاتیمە، ئەبوبەکری لەگزی)

لەساڵی ١٩٨٨ وەک میوزیک ژەن بەشداری کردوە لە تۆمارکردنی چەند سرودێکی کوردی بەدەنگی منداڵان بۆ حزبی دێمۆکراتی

ئێران .

لەساڵی ١٩٨٩ وەک میوزیک ژەن بەشداری کردوە لە پێنج خولی تۆمارکردنی بەرھەمەکانی تیپی پاشای گەورە بۆ ھونەرمەندان ئەحمەد محمەد شەریف، فاتیمە، نەجمەدین غولامی، ھاوتا ئەسعەد) (

لە ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ تیپی پاشای گەورە بەشداری ئاھەنگەکانی سەرکەوتنی ڕاپەرینە مەزنەکەی جەماوەری کوردستان بۆ

ھونەرمەندان «شوان پەروەر، ناسری رەزازی، ھاوتا ئەسعەد، شیرن پەروەر» کردوە لە کۆمەڵێک کۆنسێرتی جەماوەری و فیستڤاڵ لەگەڵ تیپی مۆسیقای ھەولیر بەشداری کردوە لە شارەکانی ھەولیر و سلێمانی.

 لەساڵی ١٩٩٧ وەک دەستەی کارگێری کۆمەڵەی ھونەرو وێژەی کوردی لقی رواندز ھەلبژێردراوە و بووە بە بەرپرسی بەشی ھونەری.

 لە ساڵی ٢٠٠٢ لەگەڵ کۆمەلێک ھونەرمەند کە پێکھاتبون لە مامۆستا سەلام نەورۆز و مامۆستا ڕەگەز رەشید و مامۆستا یونس و مامۆستا ئەحمەد حوسێن و کاک ھەژار ھەلساون بە دامەزراندنی گروپی ھونەری سوناتا لە بوارەکانی میوزیک و شانۆ وشێوەکاری وەک سەرۆکی ئەو گروپە ھەڵبژێردراوە، کۆمەلێک چالاکیان ئەنجام داوە.

بۆ ماوەی ٨ سال وەک وانە بێژ لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی رواندز وانەی پڕاکتیکی ئامێری پیانۆ بووە، لە زۆربەی چالاکیەکانی پەیمانگا بەشداری کردوە

 بەشداری ٢ کۆنسیرتی کردوە لە گەڵ تیپی ئۆرکستڕای کوردستان

 بۆ ماوەی ٥ ساڵ بەرێوەبەری ناوەندی وەرزش و لاونی سۆران بووە، ئیستاش بەرێوەبەری بەشی ڕۆشنبیری و ھونەری سۆرانە

لە ساڵی ١٩٩٧ کردنەوەی خولی مۆسیقا بۆ چەند فێرخوازێک و دامەزراندنی تیپی مۆسیقا لەسەنتەری رۆشنبیری و ھونەری سۆران و ئەنجام دانی کۆمەلێک چالاکی ھونەری و کۆنسیرت لە دەڤەری سۆران و دەوروبەری.

لەساڵی ٢٠٠١ کردنەوەی خولی مۆسیقا بۆ کۆمەڵێک لە کچ و کوری دەڤەری سۆران لەگەڵ رێکخراوی  نەرویجی.n p a

 

 

 

 

 

 

 

ئا: بەشی هونەر

 

© 2017 Hawler