
(زەكەریا عەبدوڵا) هونەرمەندی ناوداری كورد، لە زۆربەی ووڵاتانی دونیا بە نوێنەرو نێردەی هونەری گۆرانی و موزیكی كوردی ناسراوە، ماوەیەكی دوورو درێژە بێدەنگەو گوێگران و هەوادارانی بیری دەكەن و بەو بێدەنگیە دوورو درێژەی گوێگرانی خۆی بێ هیوای كردوون .
زەكەریا لە ساڵی (1997) بە دواوە ئەستێرەی هونەری گەشایەوە و ناو و ناوبانگێكی نێودەوڵەتی پەیدا كرد .
هونەرمەنی ناودار نزیكەی (8) ئەلبومی گۆرانی هەیەو، بەو ڕیزبەندیە بڵاو كراونەتەوە :-
تۆ هاتی 1998 پێكهاتوە لەپێنج تڕاك
بگەڕێوە 2000 پێكهاتوە لە نۆ تڕاك
دایە 2001 پیچكهاتوە لە دوانزە تڕاك
رۆژگار 2002 پێكهاتاوە لە چواردە تڕاك
تێلیناز 2004 پێكهاتوە لە پانزە تڕاك
گەنجی پیر 2007 پێكهاتوە لە دوانزە تڕاك
لاپەڕەی سپی 2010 پێكهاتوە لە چواردە تڕاك
زەكەریا جگە لە گۆرانی بێژی ژەنیاری ئامێری كیبۆردەو، كۆمپانیایەكی هونەری تۆماركردنی پیررۆفیشناڵی بەڕێوە دەبرد بەناوی (زەكەریا موزیك پڕۆدێكشن).
هۆنراوەی گۆرانیەكانی هی شاعیرانی كوردن، بە تایبەت (شاڵاو عەلی، سامی ئەرگوشی، ئەدیب چەڵكی و چەندانی تر ) لە ئەلبومەكانی زەكەریادا جێپەنجەیان دیارەو پێكهاتەیەكی زۆرینەی بەرهەمەكانن .
ئەوەی زەكەریا بۆ هونەری گۆرانی كوردی كردی ئەوەبوو كە دوای ئەو زۆرانێك لە گۆرانی بێژان بەدوای ڕێچكەی ئەو كەوتن و لەسەر شێوازی ئەو گۆرانیان دەووتەوە،شێوازی گۆرانی ووتنی زەكەریا تا ڕادەیەك لاپەڕەیەكی تازەی ناو گۆرانی ووتن بوو،كاری دابەشكردنی موزیك و سۆڵۆو سێت كەمان و ژێدارەكان بەگشتی كەوتنە قۆناغ و ئەركی تازەیانەوە، بۆیە دەكرێ زەكەریا وەكو وەرچەرخانێكی هونەری گۆرانی كوردی ببینرێت.
ئەگەر چی ئەكادیمیستیانی گۆرانی كوردی وای دەبینن كە زەكەریا سوودی زۆری لە شێوازو ستایڵە توركیەكان وەرگرتوەو ئەم شێوازە لاسایی كردنەوەیە نەك تازەگەری.