تشرینی دووەم 26, 2020

وریا عومەر هەندێ جار هونەر وەک بۆمب وایە دەتەقێتەوە و قسەوباسی پرسیارگەلێکی زۆرلەناو خەلکدا دروست دەکات

وریا عومەر

 

: ھەندێ جار ھونەر وەکو بۆمب وایە، دەتەقێتەوە و قسەوباس و پرسیارگەلێکی زۆر لەناو خەڵکدا دروست دەکات

ھەندێ جار ھونەر وەکو بۆمب وایە،ھەندێ جار ھونەر وەکو بۆمب وایە، دەتەقێتەوە و قسەوباس و پرسیارگەلێکی زۆر لەناو خەڵکدا دروست دەکات

 دەتەقێتەوە و قسەوباس و پرسیارگەلێکی زۆر لەناو خەڵکدا دروست دەکات

 

نیگارکێش (وریا عومەر) وەکو شێوەکارێکی ئەکتیفستی کوردە نزیک بۆ شەش ساڵ دەبێ لە ئەڵمانیا نشتەجێیە، دەستوپەنجەی کارە ھونەریەکانی لە زۆربەی شارەکانی ئەڵمانیا دیارە، بەتایبەتیش شاری ئاخن، ئێستا لەگەڵ کۆمەڵێک ھاوڕێ ڕێکەوتن کە بریتین لە چەند کوڕ و کچێک کە بە شێوەکی یاسایی لە زۆر شوێنی ئەڵمانیا کار لەسەر دار و دیوار و ژێر پردو تونێل وئەندەرپاس و شوێنی شەمەندەفەرەکان کار دەکەن، بە تەکنیکو و ستایلی خۆیان، کارەکانی ھونەرمەند (وریا عومەر ) زیاتر بۆتە جێگای پرسیار، چونکە ھەڵگری کۆمەڵێک مەعاناتی خودی و بێ نیشتیمانی ھەڵگری پەروەردە و کلتورێکی تر تێکەڵکێشیەکی ھونەرەکەی و قوڵبونەوە لەخود، لە سادەیی قوڵبوونەوە دروست بکات لە قوڵبوونەوە سادەیی دەربھێنێ، بۆ خەڵکی بێگانە و ئەڵمانەکان شتێکی تازە و سەرنج ڕاکێش بوو.

 

وریا عومەر گوتی،" لەو چەند مانگەی دوایی، شارەوانی ئەو شارەی من لێی دەژیم کە ناوی (ئاخن)ە ناچاربوون شوێنێکمان بدەنێ بۆ کاری ھونەری، وابوو لەناو شار(پاڕکینگی ئۆتۆمبێل) پارک ھاوز دەمێکبوو بۆ ئۆتۆمبێل بەکاریان نەدەھێنا شوێنەکەش زۆر گەورەبوو کە بریتیبوو لە شەش قات کلیلی شوێنەکەیان دا بە ئێمە جێگای دڵخۆشیەکی زۆر بوو بۆ ئێمە، دواتر بیرمان لەوە کردەوە فیستیفالێک ڕێک بخەین، ھونەرمەندانی تر بەژدار بن لەو شوێنە موزیسیەن، شانۆکار، شێوازی کارەکانمان شێوەکار کە بریتی بوون لە گڕافیتکی و پێڕڤۆڕمەس و ھونەری ئاکشن و ھونەری دانان (ئەنستەلەیشن) ھتد.

ڕاستی دەنگدانەوەکی یەکجار گەورەی بەخۆوە ھێنا .خەڵکی بەردەوام لەھەموو شوێنیک دوور و نزیک و جیا جیا دەھاتن، تا گەیشتە ئەو ئاستەی حوکومەتی ئەڵمانیا ڕێکاری یاسای گرتەبەر بەشەرمەزاریەکی زۆرەوە داوایان لە ئێمە کرد کۆتایی بەو نمایشە بھێنن لەبەر پەتای کۆڕۆنا

چونکە ڕاستی قەلەبەلغی وایکرد کە تا گەیشتە ئەو رادەیە کۆنترۆڵ لەدەستدرا خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێکردبوو.

© 2017 Hawler