ئاب 09, 2020

هونەرمەند ئەرسەلان دەروێش تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوو

دەرهێنەر و شانۆکار ئەسەلان دەروێش، دوێنێ دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینی بزیشکیی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرکەوت ئەو هونەرمەندە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە و ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە. هەروەک ئاشکرایە ماوەیەکە ئەو ڤایرۆسە نەگریسە دەچێتە ناو دڵ و سینەی هونەرمەندانی کوردستان و، تا ئێستا هەریەکە لە هونەرمەندانی وەکو، مەهدی ئومێد و یاسین قادر بەرزنجی و ڕووبار ئەحمەد و نیاز لەتیف و نەرمین کاوانی و ئەرسەلان دەروێش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و خۆشبەختانە مەهدی ئومێد ئێستا نەخۆشییەکەی تێپەڕاندووە و بەتەواوی لە کۆڕۆنا چاک بووەتەوە، بەڵام بەداخەوە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "عەتا چاوشین" بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانی لەدەست داوە.
بەناوی سەرنووسەر و کارمەندانی ڕۆژنامەی هەولێر، هیوای سەلامەتی بۆ سەرجەم هونەرمەندان و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەخوازین.

گەرمیان گلی

© 2017 Hawler