تەمموز 08, 2020

لانە ئیبراھیم لە درامایەکی کۆمێدی و تەنزئامێزدا

 سامی کاکە

 

خانمە ئەکتەری دیاری بەرچاوی بواری شانۆ و درامی (لانە ئیبراھیم)، دوای چەندین کاری ھونەری، ئێستا لە درامایەکی تەنزئامێز بەشدارە کە لە دەرھێنانی عزەدین قادرە و لە شەوانی ڕەمەزانیش لە کەناڵی سپێدە میوانی ماڵەکانە. لانە ئیبراھیم وەک ئەکتەرێکی بەشداربوو لە زنجیرە دراماکەدا بە (ھەولێر)ـی ڕاگەیاند: زنجیرە دراماکە بریتیە لە 30 ئەڵقە و بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کاری تێداکراوە و ھیچ لایەن و سەرمایەدارێک ئامادەی ھاوکاری کردنی ئەو بەرھەمە نەبوون، تەنانەت وەزارەتی ڕۆشنبیریش ھیچ ھاوکارییەکی ئەو درامایەی نەکرد، کە شەوانە لە کەناڵی ئاسمانی سپێدە پەخش دەکرێت و ناوەڕۆکەکەشی چەند بابەتێکی کۆمەڵایەتی لەخۆوە گرتووە و بە ڕەخنە و توانج لێدان گرفتە کۆمەڵایەتیەکان بە زمانێکی کۆمێدی دەخرێتە ڕوو. گوتیشی: وەک ئەکتەرێکیش زۆر ھەست بە ئاسوودەیی دەکەم، کە لە پاڵ کۆمەڵێک ئەکتەری دیار و بەرچاو بەشدارم و چەند ڕۆڵی جیاواز لە ئەڵقەکاندا دەبینم.

© 2017 Hawler