ئاب 04, 2021

تارماییەک لە ژووری دایکمدا

رووخۆش مستەفا 

 

دایکە دیوارەکانی ژوورەکەم


بەیەکدا دێنەوەو
بلۆکەکانی بەر رۆحم دەکەون
دەزانی ئیدی سازگاریەک شک نابەین بۆی بژین
فێنکایەتیەکی لێ نیە
باوەشێن لەم گیانە هەپڕوون بە هەپڕوونەمان بکات دایکە . ئێمە مردووین مردوو
تەنیا ئازار لەناوماندا زیندووە..
دایکە
جەستەم چەکەرەی ئازاری دەرکردووە
نازانم چیم لێدەڕوێ
بۆلاشەی مردووم بەناو ئەم زیندوانەدا
دەگێڕێن
غەڵبە غەڵبیان هەراسانی کردووم..
دایکە
پێڵوەکانم لە فرمێسکدا مەلە دەکەن
گریان قوت دەدەمەوە
زەمەنی سەدەکە بە کەلک نایە گریانت ببینن
سێرە لە پێکەنینت دەگرن
دەیانەوێ بەسەر خوێنی خۆتدا
بتخەنە تراژیدیاوە
دایکە، تارماییەک لە ژوورەکەتدا دەڵێ: برینەکان بەسەر پێستمەوە
دڵ لە ئازار دەخەوێنن

© 2017 Hawler