نیسان 15, 2021

هێندەی لە خۆر ڕادەمێنم

وەکو پرچەکانت زیون زیون

ئاوێزانی ژیان دەبێت.

ئەوە نییە، خۆر زەوی ڕۆشن دەکاتەوە

تۆش

تاریکستانی ڕووحی من.

ئەوە نییە،

لە عەسری ژیانتا

هەموو ڕۆژێک،

فەریکە چایەک بە شەکری لێوەکانت دەخۆمەوە

شەڕابە ژن

کوا هەموو خەندەێێ

شیلەی ژیانی تێدایە.

چۆن لە هەموو پەیڤە ژنێ

کانیاوی شیعر هەڵدەقوڵێت

کوا هەموو سۆمایە لێوڕێژە لە شەڕاب

کوا هەموو نیگایە، سیحری ئەوینی تێدا حەشاردراوە

کوا هەموو هەنگێک هەنگوینی ژیانی تێدایە

لە ئامێزی گەرم و گوڕی تۆدا نەبێت، کوا گوێ پڕدەبێت

لە جریوەی چۆلەکەو

گمە گمی کۆترو بولبولی خۆش خوێنی ئەوین.

تۆ چوزانی

چ ئاوازێکی حەزینم

بۆ لەنجەو پیاسەی ئێوارانی تۆ چێکردووە.

تۆ چوزانی

کۆڵی غوربەتم لە کۆڵەو

بەهەنگاوی حەزێکی شێت

بەرەو مەنزڵی نیگا شەڕابییەکانت هەنگاو دەنێم

ئەو هەموو میهرەبانییەی تۆ نەبێت

من لەکوێ دەتوانم

سروشت پڕکەم لە سەمفۆنیای جوانی.

من چوزانم، بەکۆڵێ غەدرەوە،

تۆش بە ئامێزی نازەوە

لە مەیخانەی چاوی تۆدا،

پێکی شەڕابی شێتی و جوانی

بەیەکەوە دەخۆینەوە.

دڵشاد ميراوده‌لى

 

© 2017 Hawler