کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو فه‌رهه‌نگ

Error: No articles to display

چاپکراوە نوێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم

فەلسەفەی کامۆ
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی گرنگی ڕیچارد کامبێرە سەبارەت بە ژیان و بەشێک لە کارەکانی ئەلبێر کامۆ و فەلسەفەکە و عادل قادری کردوویەتی بە کوردی و لە دوتوێی 234 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

مێژووی لە مێژینەی کورد و کوردستان
ئەم کتێبە توێژینەوەیەکی گرنگە سەبارەت بە مێژووی هەرە لە مێژینەی کورد و کوردستان غوڵامعەلی ئیدریسیان نووسیویەتی و عەدنان بەرزنجی کردوویەتی و بە کوردی و لە دوتوێی 504 لاپەڕەدا دەزگای سەردەم چاپ و بڵاویکردووتەوە.

دەروازەیەک بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
ئەم کتێبە لیکۆڵینەوەیەکی د. ئەلبێرت عیسایە، سەبارەت بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و نووسەر هەوڵیداوە بە شێوەیەکی کورت و پوخت دەروازەیەک بەڕووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بکاتەوە. ئەم کتێبە لە دوتوێی 279 لاپەڕەدا لە دەزگای سەردەم چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

بتەکانی کۆمەڵگە
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی د. عەبدولجەلیل ئەلتاهیرە و هەڵکەوت عەبدوڵڵا کردوویەتی بە کوردی و دەزگای سەردەم لە دوتوێی 204 لاپەڕەدا چاپی کردووە. کتێبەکە لێکۆڵینەوەیەکە دەربارەی لایەنگیری و دەمارگیری و ڕیاکاریی کۆمەڵایەتی.

وتن و وێنا
ئەم کتێبە کۆمەڵێک بابەتی هونەرییە کە دەخوازێت دیالۆگێکی هونەری دروست بکات لەتەک سیازدە هونەرمەندی شێوەکاری باشووری کوردستاندا و وەهبی ڕەسووڵ نووسیویەتی و دەزگای سەردەم لە دوتوێی 344 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوی کردووتەوە.

فەرهەنگی مێژووی کورد
ئەم کتێبە لە شێوەی ئینسایلۆپیدیایەکی مێژووییدایە و زانیارییەکی ورد و سەرەتای لەسەر زۆر لایەنی مێژووی کورد تێدایە و مایکڵ گونتەر نووسیویەتی و شاهۆ بورهان عەبدوڵڵا کردوویەتی بە کوردی و دەزگای سەردەم لە دوتوێی 419 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکرایەوە.

بەردی سەبووری
ڕۆمانێکی سادق چوبەکە و ڕێباز مستەفا کردوویەتی بە کوردی. نووسەری ئەم ڕۆمانە لەنێو ئەدەبی هاوچەرخی فارسیدا ناوێکی دیار و یەکێکە لە کۆڵەکەکانی ئەدەبی هاوچەرخی ئێرانی و ئەم رۆمانە لە دوتوێی 339 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

ئایین بۆ بێئایینەکان
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی گرنگی ئالان دەباتنە سەبارەت بە چەند پرسێکی ژیانی ئەمڕۆیی و مرۆڤی سەردەم. سەلاح حەسەن پاڵەوان کردوویەتی بە کوردی و دەزگای سەردەم لە دوتوێی 288 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوی کردووتەوە.

© 2017 Hawler