تشرینی دووەم 30, 2021

ئالڤێس خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە، له‌م راپۆرته‌ زنجیره‌یه‌ك هه‌واڵی په‌یوه‌ست به‌ تۆپی پێ و تێنس و فۆرمولا وه‌ن ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

رۆناڵد كومان: تاكۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ من راهێنه‌ری بارسێلۆانم
رۆناڵد كومان راهێنه‌یر یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌ باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ ئه‌مڕۆ سوود له‌ یاریگه‌ی خۆمان وه‌ربگرین، گوتیشی: ڤالێنسیا له‌ ڕووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه‌ زۆر به‌هێزه‌وه‌ و له‌ هێرشبردنیش مه‌ترسیدارن.
رۆناڵد كومان ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر توانایه‌كانی یاریزانه‌ پێكراوه‌كانم بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی هاوسه‌نگی بۆ تیپه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئێستا ئێمه‌ له‌ ڕووی هێرشبردنه‌وه‌ كێشه‌مان هه‌یه‌.
كومان له‌ باره‌ی چاره‌نووسی خۆی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی بارسێلۆنا به‌ هه‌موو هێزه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كات، ده‌شڵێت: دڵنیام تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا به‌رده‌وام ده‌بم و ده‌مه‌وێت دوو یاری داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 6 خاڵ به‌ده‌ستی بێنم و دۆخی تیپه‌كه‌ له‌ ریزبه‌ندی باشتر بكه‌م.

دانی ئالڤێس خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دانی ئالڤێس بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ساوپاولۆی وڵاتەکەی، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە، لە هەوڵی ئەوەدایە دووبارە بگەڕێتەوە لالیگا و درێسی یانەی بارسێلۆنا لەبەر بکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چاوی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە کەوتووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، کارگێری بارسێلۆنا دژی گەڕانەوەی دانی ئالڤێسن بۆ یانەکەیان، چونکە ئەوان نایانەوێت یاریزانێکی بە تەمەن لە پێکهاتەی یانەکەیان زیاد بکەن.

شۆخه‌كه‌ی بیلارووسیا گه‌یشته‌ قۆناخی پێشكۆتایی تێنسی ماسته‌رزی ئیندیان وێڵزی
ڤیکتۆریا ئازارێنکا بلیتی یاریی کۆتایی تێنسی ماستەرزی ئیندیان وێڵزی بەدەستهێنا.
ئازارێنکای بیلارووسی لە قۆناغی پێش کۆتایی ماستەرزی ئیندیان وێڵز رووبەڕووی یەلینا ئۆستاپێنکۆی بیلارووسی بووەوە و یارییەکەشی لێبردەوە.
ئازارێنکای پۆلێنبکراوی بیست و حەوتەم سەرەتا سێتی یەکەمی بە سێ شەش دۆڕاند بەڵام دواتر دوو سێتی لەسەریەکی بە شەش سێ و حەوت پێنج بردەوە و بلیتی یاریی کۆتایی بەدەستهێنا.

گه‌نجه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ زڤێرێڤی شۆك كرد
تایلۆر فریتزی 23 ساڵان لە قۆناخی چارەکی کۆتایی تێنسی ئێندیانا وێلز رووبەڕووی ئالێکساندەر زڤێرێڤ پۆلینی سێیەم بووە و توانی ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو تۆمار بکات، کاتێک یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێت بەرامبەر سێتێک لە رکابەرەکەی بردەوە، ئەنجامی سێتەکانیش چوار شەش، شەش سێ و حەوت شەش بوون.
بەم بردنەوەیە تایلۆر خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی و لەم قۆناخەش لە پێناو بەدەستهێنانی بلێتی یاری کۆتایی، رووبەڕووی نیکۆلاز باسیلاشڤیلی جۆرجی دەبێتەوە.

پێشبڕكێی راڵی كه‌ته‌لۆنیا تادێت گه‌رمتر ده‌بێت
لە سێیەم رۆژی پێشبڕکێی رالی کەتەلۆنیا کە دوایین پێشبڕکێی ئەمساڵە، تێری نێڤیل شۆفێری بەلجیکی تیپی هیوندای توانی بەردەوام بێت لەسەر ئاستە باشەکەی و جیاوازی خۆی لەگەڵ پێشەنگایەتی بۆ نۆ چرکە کەمکردەوە.
شۆفێری بەلجیکی لە کۆی سێ قۆناخی رابردوو لە کۆی حەوت قۆناخی پێشبڕکێی رالی هەرێمی کەتەلۆنیا، بە جیاوازی تەنها نۆ چرکە لە دوای ئیڤانزی خاوەنی پێشەنگایەتی گشتی، لە پلەی دووەم دێت و رکابەرییەکی بەهێزیش دەکات بۆ بەدەستهێنانی پێشەنگایەتی گشتی.
ئیڤانز تاکە شوفێرە کە دەتوانێت رێگری لە هاوتیپی خۆی لە تیپی هیوندای، واتە سباستیان ئۆگیێ شۆفێری فەرەنسی بکات، بۆ ئەوەی هەشتەم ناسناوی لە کۆی نۆ وەرزی رابردوو بەدەست بێنێت، کە ئێستا 23 چرکە لە پێش شۆفێری فەرەنسیە و ئۆگیێ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە و لە دوای ئەویش دانی سۆردۆی ئیسپانی پلەی چوارەمی گرتووە.
لەم قۆناخەدا کالێ شۆفێری فینلەندی بەهۆی روداوێکەوە کە بووە هۆی دواکەوتنی، لە کۆتاییدا لەم قۆناخە 53.7 چرکە دواکەوت و نەیتوانی رکابەرییەکی باش بکات.
پێشبڕکێی رالی کەتەلۆنیا لە رۆژی هەینیەوە دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستا سێ رۆژە بەڕێوەدەچێت، کە کۆی قۆناخەکانی بە حەوت رۆژ کۆتایی دێت.

 

ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر

© 2017 Hawler