تشرینی یەکەم 18, 2021

عه‌دنان درجال بووه‌ سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه‌ كوردێك زۆرترین ده‌نگی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به‌ده‌ست هێنا

دوێنێ سێشەممە 14ـی ئه‌یلولی 2021 کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ لە بەغدا هەڵبژاردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئه‌نجامدرا، کە چوار کورد کێبڕکێ لەسەر بوون بە ئەندامی فیدراسیۆنەکەیان ده‌كرد، هەریەکە لە گۆڤەند عەبدولخاڵق ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر، تەها زاخۆیی ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ، مەحموود ئەحمەد جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و دیار فەخرەدین لە کەرکووک خۆیان بۆ ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەربژێر كردبوو، گۆڤه‌ند توانی له‌ كۆی 65 ده‌نگ 48 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت وبه‌ته‌نها كوردێك ببێته‌ ئه‌ندامی تازه‌ی فیدراسیۆنه‌كه‌ بۆ چوار ساڵی داهاتوو، هیچ کوردێک خۆی بۆ جێگری یەکەم و دووەم و سەرۆکی فیدراسیۆنەکە بەربژێر نه‌كردبوو.

'26 کەس خۆیان بۆ 10 کورسی ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەربژێر کردبوو، کە بەگوێرەی یاساکانی فیفا دەبێت 9 پیاو و خانمێک دەربچن و ئەو خانمەی خۆی بەربژێر کردووە بە کۆتا دەردەچێت و ئەوانی دیکەش رکابەرییان لەسەر نۆ کورسی ئەندامەکەی دیکە دەکرد.
عه‌دنان درجال به‌ سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 48 ده‌نگ له‌كۆی 65 ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا، عەلی جەبار به‌ جێگری یەکەم و یونس مەحموود به‌ جێگری دووەمی سەرۆکی فیدراسیۆن هه‌ڵبژێردران..
عەدنان درجالی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق، كه‌ به‌ربژیریشه‌ بۆ په‌رله‌مانیی داهاتووی به‌غدا، له‌گه‌ڵ شەرار حەیدەر سەرۆکی یانەی کەرخ رکابەریییان لەسەر سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەکرد، دواتر عه‌دنان درجال گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه‌ و بووه‌ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ چوار ساڵی داهاتوو، کە پێشتر کورد بۆ ماوەی شەش ساڵ ئەو پۆستەی لەدەست بوو، ساڵی 2014 عەبدولخاڵق مەسعوود بووە یەکەم کورد ببێتە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 بۆ جاری دووەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام سەرەتای ساڵی رابردوو دەستی لە پۆستەکە کێشایەوە و ئەیاد بنەیان وەکو سەرۆکی دەستەیەکی کاتی شوێنی گرته‌وه‌، ماوه‌ی ساڵێك و هه‌شت مانگه‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌ لایهن ده‌سته‌یه‌كی كاتییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌ند جارێكیش فیفا داوی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێی كردووه‌، به‌ڵام به‌ بیانووی جۆاروجۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دواخراوه

 

بارزان ئەکرەم - هەولێر

© 2017 Hawler