ئەیلول 19, 2021

چه‌مچه‌ماڵ به‌ گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌وه‌ خۆی بۆ وه‌رزی نوێی نایاب ئاماده‌ ده‌كات

یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، خۆی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ئاماده‌ده‌كات، یانه‌كه‌ (ئه‌رسه‌لان جه‌لال)ی وه‌ك راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ ده‌ستنیشان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت، ئم وه‌رزه‌ ژماریه‌كی قووڕسی خوله‌كه‌بێت، چه‌مچه‌ماڵ، وه‌رزی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوویدا به‌شداری له‌ ریزی یانه‌ نایابه‌كاندا كرد، به‌ ڵام له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان گه‌ڕایه‌وه‌ و نه‌یتوانی بگاته‌ دوا قۆناغی ململانێكانی خوله‌كه، ئه‌رسه‌لانی راهێنه‌ر له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان و ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی و ئامانجی تیپه‌كه‌ دواین زانیاری، بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر خسته‌ڕوو.

گرێبه‌سته‌كه‌ت بۆ ماوه‌ی چه‌نده‌ گۆڕانكارییه‌كانی تیپه‌كه‌ت چین؟
ئه‌رسه‌لان له‌سه‌ر ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ بۆ هه‌ولێر وتی: من بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵیان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌شی تێدایه‌، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش ته‌نیا 4 یاریزانی وه‌رزی رابردوو ماونه‌ته‌وه‌، زۆربه‌ی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ گۆڕاوه‌، ئه‌مه‌ش كاتی ده‌وێت تا گونجان و لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان یاریزانه‌كان درووست ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان ده‌ده‌ین تا له‌و ماوه‌ی له‌به‌رده‌ستمانه‌ به‌باشی خۆمان ئاماده‌بكه‌ین، پێویستمان به‌ هێرشبه‌رێكه‌ تا پێكهاته‌كه‌ما به‌شێویه‌كی باش بۆ یارییه‌كان ئاماده‌بێت.
وتیشی: ده‌مانه‌وێت ژماره‌یه‌كی قووڕسی خوله‌كه‌بین و كێبڕكێ له‌سه‌ر نازناوی خوله‌كه‌ بكه‌ین، ئه‌مه‌ ئامانجی ئێمه‌یه‌، كه‌ بتوانین ئه‌نجامێكی باش بۆ چه‌مچه‌ماڵییه‌كان به‌ده‌ستبهێنین، هه‌رچه‌ند ئه‌ركیشمان گرانه‌ به‌ڵام باوه‌ڕمان به‌خۆمانه‌، له‌چاو خواست وویستی هانده‌رانی یانه‌كه‌بین.
چیت بۆ هانده‌رانی چه‌مچه‌ماڵ هه‌یه‌؟
ئه‌رسه‌لانی راهێنه‌ر داوی له‌ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌كات، به‌هه‌مان گڕ و تینی وه‌رزه‌كانی رابردوو، هانی تیپه‌كه‌یان بده‌ن و پاڵپشتیه‌كی باشی تیپه‌كه‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی باش تۆماربكه‌ن، به‌ڵام تكایان لێده‌كه‌م فشار نه‌خه‌نه‌ سه‌ر یاریزانه‌كان، هه‌روه‌ها رێزێكی زۆر له‌ تیپی میوان و ناوبژیوانان بگرن، هاندانێكی نمونه‌ی جوان نمایش بكه‌ن، وای لێبێت هه‌موو یاریزانیك حه‌زبكات یاری بۆیانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بكات، پێویسته‌ له‌سه‌رتادا ئارام بگرن، تا تیپه‌كه‌ به‌شێویه‌كی باش ئاماده‌ده‌بێت و ئه‌نجامه‌كان به‌دڵی ئه‌وان ده‌بێت.

دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ كردووه‌.
ره‌وه‌ند عجیل، گۆڵپارێز له‌ برایه‌تیه‌وه‌
هاوكار له‌تیف، به‌رگریكار، له‌ نه‌ورۆزه‌وه‌
‌سه‌ركه‌وت ئازاد، به‌رگریكار، له‌ ده‌ربه‌ندیخان
عه‌لی جومعه‌، به‌گری چه‌پ، له‌ سه‌ید سادق
ئه‌حمه‌د فازل، به‌رگری راست، له‌ گازی باكوور
دارا عه‌بدولعه‌زیز. ئیرتیكاز، له‌ سیروانی نێ
ئاری ئه‌نوه‌ر، ناوه‌ڕست، له‌ پ.سلێمانی
ئاكۆ نوری، ناوه‌ڕاست، له‌ نه‌ورۆزه‌وه‌
محه‌مه‌د خه‌لیل، ناوه‌ڕاست، له‌ نه‌ورۆزه‌وه‌
محه‌مه‌د رێبوار، هێرشبه‌ر، له‌ پ. سلێمانی
به‌رهه‌م حوسێن، هێرشبه‌ر، له‌ رزگاریه‌وه‌
جیهان جه‌لال، هێرشبه‌ر، له‌ ئاشتیه‌وه

 

بارزان ئەکرەم - هەولێر

© 2017 Hawler