
Error: No articles to display
یانه‌ی هه‌ندرێن، جیاواز له وه‌رزی رابردوو، ئه‌مساڵ به‌ر له هه‌موو یانه‌یه‌ك ده‌ستی به ئاماده‌كاریكردن بۆ خولی نایابی كوردستان كردووه، چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی سه‌ره‌كیشی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌یه‌تی له‌م وه‌رزه‌دا بیهێنێته دی، یانه‌ی هه‌ندرێن نزیكه‌ی 10 رۆژ ده‌بێت مه‌شق و راهینانهكانی ئه‌نجام ده‌دات، سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه و رێكخستنی بۆ وه‌رزی نوێ، راهێنه‌ری یانه‌كه دڵشاد مه‌عروف، ئاماده‌كاری و ئامانجی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی ههولێرخستهڕوو.
دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ری هه‌ندرێن له‌سه‌ر پرسی گۆڕانكاری پێكهاته‌كه‌ی به‌راورد به وه‌رزی رابردووی یانه‌كه بۆ ۆژنامه‌ی هه‌ولێر وتی: ئێمه وه‌رزی رابردوو چه‌ند هه‌نگاوێك له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه دووربووین، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی هونه‌ری ئه‌و ئامانج و خه‌ونه‌ی هه‌مان بوو، له‌ده‌ستماندا، بۆیه به‌باشمانزانی ئه‌م وه‌رزه گۆڕانكاری له چه‌ند هێلێكی یانه‌كه‌مان بكه‌ین، ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی وه‌رزی رابردوو تووشمان هات چاره‌سه‌ری بكه‌ین، نزیكه‌ی 5 یاریزانی سه‌ره‌كی له پیكهاتهكهمان نه‌مان، به‌ڵام به یاریزانی تازه شوێنی ئه‌ومان پڕكردهوهتهوه، زیاتریش پشتمان به یاریزانی لاو به‌ستووه، تا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له یانه‌كه بمێنه‌وه و پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزیش بۆ داهاتوو بنیات بنێین.
گوتیشی: ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه له‌م وه‌رزه بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی نایابی كوردستانه بۆ یانه‌ی هه‌ندرێن، كه له مێژووی خۆی ته‌نها یه‌ك وه‌رز له 2010 ئه‌م نازناوه‌ی بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئیمه باش ئه‌وه ده‌زانین، ئه‌ركمان ئاسان نییه و پێویستی به كاری زۆر و ماندووبوون و ئاماده‌كاری باش هه‌یه له رووی جه‌سته‌ی و ده‌روونیه‌وه، تا به ئامانجه‌كه‌مان بگه‌ین، بۆیه بڕیارماندا ئه‌م وه‌رزه زووتر له وه‌رزی رابردوو ده‌ست به مه‌شق و ئاماده‌كاری بكه‌ین.
راهێنه‌ری هه‌ندرێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نزیكه‌ی 10 رۆه مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ین، به‌شێوه‌یه‌كی باش تیپه‌كه ئاماده بكه‌ین، چونكه پێویسته بۆ ركابه‌ریكردن له‌سه‌ر نازناوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌بین، ئێسته هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه و ده‌توانم بڵێم: تا راده‌یه‌كی باش ئه‌و یاریزانانه‌ی پێویستمان بوو، په‌لكێشی یانه‌كه‌مانی بكه‌ین، په‌نا به‌خوا ئه‌م وه‌رزه خه‌ونی یانه‌كه‌مان ده‌هێنینه دی.
پێكهاته‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی هه‌ندرێن
ده‌سته‌ی راهێنه‌ران
دڵشاد مه‌عروف راهێنه‌ر، فه‌رهه‌نگ ته‌ها، یاریده‌ده‌ر، كه ئه‌م وه‌رزه بۆ یه‌كه‌مجار دێته نێو دونیای راهێنه‌رایه‌تی، جه‌لال عه‌سمان راهێنه‌ری گۆڵپارێزان.
نه‌ریمان خدر، محه‌مه‌د یاسین، مه‌تین خدر، گۆڵپارێز، ئوسامه جاسم، حوسین ئیبراهیم، محه‌مه‌د شێرزاد، محه‌مه‌د شێرزاد(كاپتن)، سۆران عه‌زیز، هێمن نازم، عیماد یاسین.
گرێبه‌سته تازه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی هه‌ندرێن
جه‌وهه‌ر نه‌جم، سه‌نگه‌ر عه‌بدولكه‌ریم، محه‌مه‌د هاوار هێرشبه‌ر، محه‌مه‌د هاوار ناوه‌ڕاستكار، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا، ئاشتی ئیدریس، فیرهاد حه‌كیم، هێدی له‌تیف.
ئه‌و یاریزانانه‌ی له تیپی لاوانه بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌رخراون
ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح، عه‌لی وریا، ئیسماعیل خدر، موسعه‌ب هه‌ژار، مانی خدر
بارزان ئەکرەم - هەولێر