
Error: No articles to display
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ئه‌لێگری فریای یانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌كه‌وێ
یانه‌ی به‌رشلۆنه له ئێسته‌دا پێویستی به فرۆشتنی چه‌ند یاریزانێكه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه داراییه‌كانی، ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگریش ده‌یه‌وێ یاریزانێكی به‌رشلۆنه بباته ریزه‌كانییه‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 1/8/2021، مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌لێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتوس، ده‌یه‌وێ میرالیم بیانیج بباته‌وه ریزه‌كانی یوڤی، ئه‌مه ئه‌و هه‌نگاوه‌یه كه به‌رشلۆنه پێی خۆشه و سوپاسگوزاریش ده‌بێ.
ئه‌لێگری پێداگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی بیانیچ بۆ یانه‌كه‌ی ده‌كا و له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆسنه‌ییه، وتوویه‌تی: ئه‌و یاریزانه زۆر یارمه‌تیی یانه‌كه‌ی داوین و ئێسته یاریزانی به‌رشلۆنه‌یه، ئێسته ده‌مانه‌وێ ئه‌و یاریزانه بگه‌ڕێنینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستیان پته‌وتر و باشتر بكه‌ن.
هه‌ردوو یانه‌ی یوڤی و به‌رشه، له 8ـی ئه‌م مانگه له جامی خوان گامبه‌ر به یه‌ك ده‌گه‌ن و ڕه‌نگه دوای ئه‌و یارییه ئه‌و بابه‌تانه یه‌كلا بكرێنه‌وه.
رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌و یاریزانه بۆسنییهش بیری له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یوڤی كردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر له ریزه‌كانی به‌رشلۆنه نه‌مێنێ
ئه‌و یاریزانه وه‌رزی رابردوو له یوڤێنتوسی ئیتاڵییه‌وه به بۆندێكی ئاڵوگۆڕی له‌گه‌ڵ ئارتۆر میلۆ، چووه ریزه‌كانی یانه‌ی به‌رشلۆنه.
ئێسته به‌رشلۆنه و بیانیچ له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، بۆیه نه‌مانی له یانه‌كه ئه‌گه‌رێكی كراوه و چاوه‌ڕێكراوه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه یوڤی، ده‌توانی به پاره‌كه‌ی بۆندی مێسی نوێ بكاته‌وه و یاریزانه تازهكانیشی تۆمار بكا، پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی تۆپی پێ ده‌ست پێ بكا.
سائوول له خولی ئینگلیزی نزیك ده‌بێته‌وه
یاریزانی ئیسپانی سائوول نیگوێز، ئه‌و یاریزانه‌ی ئامانجی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یه، له خولی ئینگلیزی نزیك ده‌بێته‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 1/8/2021، مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سائوول نیگوێز، له گواستنه‌وه‌ی بۆ خولی نایابی ئینگلیزی نزیك بووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هاوینه‌وه، یانه‌ی به‌رشلۆنه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بباته ریزه‌كانییه‌وه و بۆندێكی ئاڵوگۆڕی له‌گه‌ڵ ئه‌نتوان گریزمان بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی ده‌یڵی مه‌یڵی ئینگلیزی بڵاوی كرده‌وه، كه دانوستانی نێوان به‌رشلۆنه و ئه‌تله‌تیكۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه، شاردراوه‌ته‌وه و ئه‌و یاریزانه نزیك بووه‌ته‌وه له‌وه‌ی بچێته یه‌كێك له یانه‌كانی پرێمه‌ر لیگه‌وه.
نوێنه‌رانی سائوول ده‌یانه‌وێ چاره‌نووسی ئه‌و یاریزانه له هه‌فته‌ی دادێ یه‌كلا بكه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/8/2021 به‌ره‌و ئینگلته‌را به‌ڕێ ده‌كه‌ون.
نوێنه‌رانی ئه‌و یاریزانه، ڕوونیان كردووه‌ته‌وه كه دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها یانه‌ی چێڵسیش له‌و پرسه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی بازنه نییه، به‌ڵام پێشینه بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده، كه ئه‌م وه‌رزه ده‌یه‌وێ ریزه‌كانی پته‌وتر بكا و ململانێ بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی وه‌رزی دادێی خولی ئینگلته‌را بكا.
رۆژنامه بریتانییه‌كه باسی له‌وه كردووه، مه‌رجسزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی سائوول، 150 ملیۆن یۆرۆیه، به‌ڵام نوێنه‌رانی یاریزانه‌كه ده‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌رانبه‌ر 50 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ده‌بن.
مامەیارە ئەحمەد - هەولێر