ئەم پەڕەیە چاپ بکە

محه‌مه‌د هاوار: حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر خولی نایابی عێراقی به‌ده‌ستبهێنم

محه‌مه‌د هاوار، ته‌مه‌ن 21 ساڵ، هێشربه‌ری یانه‌ی هه‌ولێره‌، هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نی بچووكه‌، به‌ڵام ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كه‌ت، به‌ تایبه‌ت له‌ خولی نایابی كوردستان خاوه‌نی چه‌ندین گۆڵه‌، به‌هۆی ئاسته‌به‌رزه‌كه‌یه‌وه‌ بانگهێشتی پێكهاته‌ی به‌شدار له‌ خولی نایابی عێراقی كراوه‌، چه‌ند یارییه‌كه‌یش له‌ خولی عێراقی به‌شداری كردووه‌، هانده‌رانی یانه‌كه‌ هیوایه‌كی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه‌، تا ببێته‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی داهاتووی یانه‌كه‌، بۆ زیاتر زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه‌ لاوه‌، دوایین زانیاری له‌ رۆژنامه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ بزانه.

*كه‌ی وچۆن ده‌ستت به‌ یاری كردووه‌؟
- هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ حه‌زم به‌ تۆپی پێ كردووه‌، له‌ سه‌ره‌تای 2017ـه‌وه‌ په‌وه‌ندیم به‌ یانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ كردووه‌، تا ئێسته‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م به‌رده‌وامم و زۆریش ئاسووده‌م لێره‌.
*كێ پاڵپشتیت ده‌كات؟‌
- له‌ راستیدا گه‌وره‌ترین پاڵپشتی من بۆ وه‌رزش كردن باوكمه‌، هه‌موو كات و ساتێك پشتگیرم ده‌كات و له‌هه‌موو دۆخێك له‌گه‌ڵ منه‌، تا مردن قه‌رزاری ئه‌وم.
*خه‌ونی وه‌رزشیت چییه‌؟
- خه‌ونی من ئه‌وه‌بوو له‌ ریزی یانه‌ی هه‌ولێر یاری بكه‌م، به‌ تایبه‌ت له‌ خولی نایابی عێراقی، ئێسته‌ش خه‌ون به‌وه‌ دبینم له‌ ریزی هه‌لبژارده‌ی عێراق یاری بكه‌م.
* چ خه‌ونێكت له‌گه‌ڵ هه‌ولێر هه‌یه‌؟
- ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م جارێكیتر به‌ نازناوی خولی نایابی عێراقی به‌ده‌ستبهێنم، دواتری به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئاسای بكه‌ینه‌وه‌، دڵی هانده‌رانی هه‌ولێر به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان خۆش بكه‌ین، چونكه‌ هانده‌رانی یانه‌كه‌م شایسته‌ی هه‌موو رێز و خۆشه‌ویستییه‌كن.
* خۆشترین ساتی وه‌رزشیت كه‌ی بووه‌؟
- خۆشترین كاته‌كانی وه‌رزكردی من له‌گه‌ل یانه‌كه‌م بووه‌، كاتێك دوو ساڵ به‌دوای یه‌كتر بووینه‌ پاڵه‌وانی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان و خولی نایابی لاوانی كوردستان، كه‌ هه‌ردوو ساڵ بووینه‌ پاڵه‌وان، من 12 گۆڵم له‌هه‌ردوو وه‌رزه‌كه‌ تۆماركرد، ناخۆشترین ساتی وه‌رزشیشم له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بووه‌، كاتیك له‌ دواین خوله‌كی یاریی هه‌لبژارده‌ی غانا گۆڵێكی كرد و له‌ پاڵه‌وانیتییه‌كه‌ ده‌ركراین.
*به‌كام یاریزانی ناو‌خۆ و جیهانی سه‌رسامی؟
- راستی له‌ناوه‌خۆدا به‌ ئاستی یاریزان و كاپتنی یانه‌كه‌ شوان مامۆ سه‌رسامم، هه‌روه‌ها زۆر به‌ ئاستی شێركۆ كه‌ریمی هێرشبه‌ریش سه‌رسامم، له‌ده‌ره‌وه‌ش به‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ و مێسی سه‌رسامم

 

بارزان ئەکرەم - هەولێر