
ئه‌مڕۆ سێشهمه یانه‌ی زاخۆ، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی كه‌رخ، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر(02:00) له یاریگه‌ی ئه‌حمه‌د رازی ئه‌فسانه له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه یه‌كه‌م یارییه بێ راهێنه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح یاریی بكات، كه به‌هۆی كێشه دارایه‌كانی تیپه‌كه ده‌ستی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه كێشایه‌وه، له شوینی ئه‌و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی هه‌یسه‌م موتعه‌ب راهێنه‌رایه‌تی زاخۆ ده‌كات.
زاخۆ له قۆناخی یه‌كه‌می خوله‌كه ئاستێكی زۆر باشی پێشكه‌ش كرد، ئه‌نجامی له‌گه‌ل یانه گه‌وره‌كانیش باشبوو، له زه‌وڕا و قوه‌ی جه‌ویه‌ی برده‌وه و له‌گه‌ڵ شوڕته‌ش یه‌كسانبوو، به‌ڵام ئه‌م قۆناخه ئه‌ركی قوڕستردهبێت، چونكه یاریزانی ناوه‌ڕاستی تیپه‌كه هاڕون ئه‌حمه‌د، كه ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له ئه‌نجامه‌كانی زاخۆ هه‌بوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دالكوردی سویدیه‌وه كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ر له گه‌ڕی پێشكۆتای ئه‌حمه‌د سه‌ڵاحی راهێنه‌ر وازی له یانه‌كه هێنا و ڕۆیشت، بۆ ئه‌م یارییه‌ش له تواناكانی یاریزان لیماوی بهرگریكاهری به‌ڕازیلی بیبه‌ش ده‌بێت، زاخۆ له قناخی یه‌كه‌م له كۆی 19 یاریی 6 بردنه‌وه و 11 یهكسنان و 2 دۆڕانی هه‌بوو، یانه‌كه‌ی خاپور 17 گۆڵی كردووه و 13 گۆڵی لێ تۆماركراوه، 29 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه، له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبهندییهكهدێت.
یانه‌ی كه‌رخ، له كۆی 19 یاریی رابردووی 6 برنه‌وه‌ی هه‌یه و 4 یه‌كسانی هه‌یه و 9 جاریش تامی شكستی كردووه، یانه‌ی كه‌رخ 15 گۆڵی كردووه 18 گۆڵی لێ تۆماركراوه، 22 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و له‌خانه‌ی یازده‌یه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراقی دێت، ئه‌وان له یاریگه‌ی خۆیان كێشه بۆ تیپی میوان دروستده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت چیمه‌نی یاریگه‌كه به‌جۆرێكه ته‌نها یاریزانانی كه‌رخ ده‌توانن یاریی له‌سر بكه‌ن، به‌هۆی خراپی چیمه‌نه‌كه.
له‌كۆی 8 یاریی ڕابردووی نێوان زاخۆ و كه‌رخ، كه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، زاخۆ له 3 یاریی بردووهتهوهه، به ئه‌نجامه‌كانی (2-0)(2-1)(2-1)، به‌ڵام كه‌رخ له یه‌ك یاریی براوه‌بووه، یارییه‌كه‌شی به‌ئه‌نجامی (4-2) بردووه‌ته‌وه، له 4 یارییش یه‌كسانبوونه.
یاریزان ئه‌یمه‌ن حوسێن له یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه به‌تۆماركردنی 14 گۆڵ گۆڵكه‌ری خولی نایابی عێرقیه و یانه‌كه‌شی به كۆكردنه‌وه‌ی 41 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی داگیركردووه، یانه‌ی سناعات كاره‌باش به 15 خاڵ له كۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
بارزان ئه‌كره‌م - هەولێر