
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ماركۆ ڤان باستن، ده‌ستی له كه‌س نه‌پاراستووه
ماركۆ ڤان باستن، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هۆڵه‌ندی، له نووسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانیدا، ده‌ستی له كه‌س نه‌پاراستووه و ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌ی له خۆیشی گرتووه و كه‌موكورتییه‌كانی خۆیشی باس كردووه.
ڤان باستن، كه یه‌كێك بوو له باشترین یاریزانانی تۆپی پێی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌یاكس ئه‌مستردام و یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئتیاڵی سێ جار خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی له ساڵانی 1988،1989 و 1992ـدا بردووه‌ته‌وه، یاداشته‌كانی نووسیوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له نووسینه‌وه‌ی ڕاستییه‌كاندا خاتری كه‌سی نه‌گرتووه و خۆشی خستووه‌ته به‌ر تیری ڕه‌خنه‌كانی.
ئه‌و یاریزانه كه له ته‌مه‌نێكی زوودا به هۆی پێكانه سهختهكانیهوه وازی له یاریكردن هێنا، به تایبه‌ت ئه‌و پێكانه به‌رده‌وامانه‌ی رووبه‌رووی گۆزینگی ده‌بووه‌وه، به‌م دواییه یاداشته‌كانی ژیانی وه‌رزشیی خۆی نووسیوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له‌و یاداشتانه‌دا به‌زه‌یی به كه‌سدا نه‌هاتووه‌ته‌وه.
ماركۆ ڤان باستن، كه ئێسته ته‌مه‌نی 56 ساڵانه، له یه‌كه‌مین لاپه‌ڕه‌كانی یاداشته‌كانیدا، كه چاپوهشانی رۆكا ئیدیتۆریاڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: هه‌ست ده‌كه‌م كاتێكی گونجاوه بۆ نووسینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌م، له تێڕوانینی خۆمه‌وه ڕاستییهكانم ئاشكرا كردوون، چیرۆكێك كه كه‌س نه‌یگێڕاوه‌ته‌وه، هه‌ندێ بابه‌تیش روون ده‌كه‌مه‌وه، به‌زه‌ییم به كه‌سدا نایه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت خۆشم، ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه."
كتێبه‌كه‌ی 318 لاپه‌ڕه‌یه و ڤان باستن چیرۆكی منداڵیی تا كۆتایی ژیانی وه‌رزشیی گێڕاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها خواستی سه‌رشێتانه‌ی بۆ بوونه باشترین یاریزانی تۆپی پێ و پێوه‌ندیی به هاووڵاتهكهی و ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێ یۆهان كرۆیف و پێكانی گۆزینگی، كه دواجار ناچاری كرد له ته‌مه‌نی 30 ساڵاندا واز له یاریكردن بهێنێ و ئه‌و كێشه داراییه‌كانی رووبه‌رووی بوونه‌ته‌وه، به وردی گێڕاوه‌ته‌وه و خستوونیه به‌ر باس.
مارسێل ماركۆ ڤان باستن، له ساڵی 31ـی ئۆكتۆبه‌ری 1964 له ئۆترێختی هۆڵه‌ندا له دایك بووه، له ساڵی 1981 ده‌ستی به كاروانی پیشه‌گه‌ریی وه‌رزشیی كردووه و له ساڵی 1995 وازی له یاریكردن هێناوه، به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ داده‌نرێ، 300 گۆڵی له كاروانی وه‌رزشیدا تۆمار كردووه، دوایاریی خۆی له ساڵی 1993 كردووه و له ساڵی 1995ـدا به ناچاری و به هۆی پێكانه‌وه وازی له یاریكردن هێنا.
ئه‌گوێڕۆ: كێ پێی خۆش نییه له هاوشانی مێسی یاری بكا؟
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ، یاریزانی ئه‌رژه‌نتینیی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیی ئینگلیزی، پێشوازی له بیرۆكه‌ی یاریكردن له شان لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی جیهانی و هاووڵاتی خۆی یاری بكا، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌له‌ی بۆ بێته پێش و بۆی بڕه‌خسێ.
له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا، بۆندی سێرجیۆ ئه‌گوێڕۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا كۆتایی دێ و تا ئێسته هه‌ڵوێستی خۆی به ته‌واوی ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه، كه ئایا له یانه‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه، یان ده‌چێته یانه‌یه‌كی دیكه.
ئه‌و یاریزانه ئه‌رژه‌نتینییه له گفتوگۆیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئایبیا تویچ، له وه‌ڵامی ئه‌گه‌ری یاریكردنی مێسی له مان سیتیدا، گوتی: كێ پێی خۆش نییه له‌گه‌ڵ مێسیدا یاری بكا؟
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، كه هێشتا نازانێ دوای كۆتاهاتنی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی، چی بڕیارێك ده‌دا.
بۆ بیرهێنانه‌وه، له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردوودا، لیۆنێل مێسی بڕیاری دا یانه‌ی به‌رشلۆنه جێ بهێڵێ و به پێی سه‌رنجی مێدیاكان یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی نزیكترین یانه بوو كه مێسی بۆی بچێ، به‌ڵام پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ به ماوه‌یه‌كی كه‌م، له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان بووه‌وه و هێشتا به‌شێكی چاودێرانی وه‌رزشی پێیان وایه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا مێسی یانه‌كه‌ی جێ ده‌هێڵێ و ده‌چێته یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی.
هه‌ندێ راپۆرتیش ده‌ریانخستووه، كه ئه‌گوێڕۆ له چوارچێوه‌ی پلانی كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تیی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌دایه، به‌و پێیه‌ی هه‌لی ده‌ستخستنیان به بۆندی فری له‌به‌رده‌مدایه.
هه‌ردوو یاریزان ساڵانێكه پێكه‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له شان یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن و پێوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌یان له نێو یاریگه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌دا هه‌یه.
مامەیارە ئەحمەد - هەولێر