هەڵبژاردەی عێراق لە دوبەی دوایین راهێنانی خۆی بۆ یارییەکەی ئیمارات ئەنجام دا، کە لە یاریگای یانەی وەسڵ لە یارییەکی دۆستانەدا بەیەک دەگەن.
شێرکۆ کەریم یاریزانی یانەی هەولێر یەکێکە لەو چوار یاریزانەی بۆیەکەمجار بۆ ئەم یارییە لەلایەن سریچکۆ کاتانیچ راهێنەری سلۆڤینی هەڵبژاردەی عێراقەوە بانگهێشتکراون، لە کۆی ٢٤ یاریزانی شێرەکانی رافیدەین کە بۆ یارییەکە بانگهێشتکراون تەنیا شێرکۆ کەریم و رێبین سولاقا کوردن، کە هەڵبژاردەی عێراق لە دوبەی چوار رۆژە مەشق و راهێنان دەکات و خۆی بۆ ئەم یارییە ئامادە دەکات.
عەلا عەبدولزەهرە و ئەمجەد عه‌توان بەهۆی پێکانەوە لە هەڵبژاردەکە دابڕاون، بەڵام جارێکی دیکە هومام تاریق بانگهێشتکراوە و بۆ یارییەکە ئامادەیە.
رێبین سولاقا یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق چی ده‌ڵێت؟
رێبین كه له دایكبوونی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی شاری هه‌ولێره و له خوله‌كانی ئه‌ورووپا یاری ده‌كات و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كراوه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من نزیکەی ساڵێکە لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی دابڕاوم، ماوەیەک بوو بەهۆی یاریکردنم لە یانەکەم لە بولگاریا نەمدەتوانی یاریی بکەم و بەهۆی پێکانیشەوە ماوەیەک یاریم نەدەکرد، هەست دەکەم راهێنەرەکەمان دەیەوێت چەند گۆڕانکارییەک لە لیستی یاریزانەکاندا بکات و هیوادارم بتوانین یارییەکی باش بکەین.
یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دڵخۆشه
رەحیم حەمید یاریده‌ده‌ری كاتانیچی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: بەهۆی کۆرۆناوە ماوەیەک بوو هەڵبژاردەکەمان لە یاریکردن دابڕابوو، دڵخۆشین جارێکی دیکە دەست بە یاریکردن دەکەینەوە و چەند رۆژێکە ئێمە لێرە لە دوبەی لە کەشێکی خۆشدا راهێنانەکانمان ئەنجام دەدەین، ئەم یارییە بۆ دووبارە گێڕانەوەی متمانە و لێکتێگەیشتن بۆ تیپەکەمان گرنگە، ئێمە ئەم یارییە لەپێناوی ئامادەکاریی بۆ یارییەکەی هۆنگ کۆنگ بۆ مانگی ئادار دەکەین و هیوادارین بتوانین لە مانگی شوبات یارییەکی دیکەش بکەین.
عێراق جگە لە یارییەکەی ئیمارات، رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە یارییەکی دیکەی دۆستانە دەکات و لە بەسرە میوانداریی کوێت دەکات، وەکو ئامادەکارییەک بۆ یارییەکەی بەرامبەر هۆنگ کۆنگ لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢، کە عێراق بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەمی گرتووە.
رۆژی ٢٧ـی ئەم مانگە ئینفانتینۆ سەردانی عێراق دەکات.
میدیاکانی عێراق رایانگەیاندووە، رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بە داوەتنامەیەکی فەرمی سەردانی عێراق دەکات کە پێشتر لە قەتەر عەدنان درجال وەزیزی وەرزش و لاوانی عێراق لە پەراوێزی دیدارەکەی لەگەڵ ئینفانتینۆ بەفەرمی داوەتنامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی فیفا کرد تاکو سەردانی عێراق بکات.
وابڕیارە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە هەڵبژاردەی عێراق و کوێت لە بەسرە یارییەکی دۆستانە دەکەن
هێشتا بەربنامەی سەردانەکەی ئینفانتینۆ ئاشکرا نەکراوە و کە هەوڵێکە لەپێناوی لادانی ئابلوقەی وەرزشی لەسەر تەواوی عێراق
پیرلۆ باسی ئازار و پێكانه‌كه‌ی دیبالا ده‌كات
ئاندریا پێرلۆ دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان له سێریا ئه‌ی له دژی ساسولۆ گوتی: ئیمه شایانی بردنه‌وه بووین، به‌ڵام دڵته‌نگین چونكه دیبالا له ئه‌ژنۆی تووشی پیكان هاتووه و تا ئێستا هیچ دیار نییه.
پێرلۆ ده‌شڵێت: دوای بردنه‌وه‌ی گه‌ری رابردوو به‌رامبه‌ر میلان پێویست بوو ئه‌م یارییه‌ش ببهنیهوه، ئێمه تاوه‌كوو كۆتاییه‌كان ئازارمان چه‌شت، به‌ڵام له كۆتاییه‌كان توانیمان دوو گۆڵ بكه‌ین، پێموابێت شایانه‌ی بردنه‌وه بووین، زۆر جار به‌هۆی په‌له‌كردن هه‌ندێك هه‌له ده‌كه‌ین، به‌لام ده‌كرێ ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێ، دیبالا له ئه‌ژنۆی راستی تووشی پێكانبووه، ئه‌و هه‌ستی به‌ئازار كرد، هیوادارم كێشهیهكهی گه‌وره نه‌بیت و به خێرایی بگه‌ڕێته‌وه بۆ یاری كردن.
ئارینا بلیتی قۆناخی پێشكۆتایی تێنسی ئه‌بوزه‌بی بڕی
خانمه تێنسزانی پۆلێنكراوی چواره‌می پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی ئه‌بوزه‌بی، ئارینا سابالینكای بیلارووسی بلیتێكی قۆناخی پێش كۆتایی پاڵهوانییهتیهكهی ئیماراتی به‌ده‌ستهێنا.
له چاره‌كی كۆتایی تێنسی ئه‌بوزه‌بی، سابالینكا رووبه‌ڕووی ئیلینا ریباكینای خانمه تێنسزانی كازاخستانی و پۆلێنكراوی شه‌شه‌م بووه‌وه.
ئارینا له سێتی یه‌كه‌م به شه‌ش چوار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا به‌ڵام سێتی دووه‌می به هه‌مان ئه‌نجام دۆڕاند و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یارییه‌كه په‌نایان بۆ سێتی سێیه‌م و یه‌كلا كه‌ره‌وه برد، دواجار سابالینكا ئه‌م سێته‌شی به شه‌ش سێ برده‌وه و گه‌یشته قۆناخی پێش كۆتایی.
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له پاڵه‌وانییه‌تیه‌كانی ئۆستراڤا و لینز، خانمه بیلارووسیهكهی پۆلێنكراوی ده‌یه‌می جیهان زنجیره سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌یانده سێزده سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك و یه‌كه‌مجاره له مێژوویدا ئه‌م ژماره سه‌ركه‌وتنه له‌سه‌ریه‌ك تۆمار ده‌كات.
ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر