
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
35%ـی ژاپۆنییه‌كان دژی ئه‌وه‌ن ئۆلیمپیاد له تۆكیۆ به‌ڕێوه بچێ
به‌شێكی زۆری ژاپۆنییه‌كان پێیان باشه یارییه‌كانی ئۆلیپمیادی هاوینه له تۆكیۆ به‌ڕێوه نه‌چێ و ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێته‌وه، كه بڕیاره ئه‌مساڵ له‌و شاره به‌ڕێوه بچێ.
له راپرسییه‌كدا كه ئاژانسی كیۆدۆی ژاپۆنی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 80%ـی ژاپۆنییه‌كان پشتگیری بیرۆكه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان دواخستنی ئۆلیمپیادی تۆكیۆ ده‌كه‌ن.
له راپرسییه‌كه‌دا روون كراوه‌ته‌وه، كه 35%ـی به‌شداربووان، پشتگیری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆلیمپیادی تۆكیۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا.
له راپرسییه‌كه‌دا، 44.8%ـی به‌شداربووان، پێیان باشه ئۆلیمپیاد بۆ كاتێكی دیكه دوابخرێ.
هه‌رچه‌نده بڕیار بوو ئۆلیمپیادی تۆكیۆ له هاوینی ساڵی 2020ـدا به‌رێوه بچێ، به‌ڵام به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چڕی په‌تای كۆرۆنا، بۆ 23 تا 8ـی ئابی ئه‌مساڵ دواخرا.
به‌شداریكردنی نێیمار له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه
به‌شداریكردنی یاریزانی به‌ڕازیلی نێیمار دا سیلڤا له یاریی كلاسیكۆی سوپه‌ری فه‌ره‌نسا كه بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه بچێ، یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
نادیاری و لێڵی له به‌شداریكردنی نێیمار جۆنیۆری ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی یانه‌ی پاریس سان جێرمان بۆ یاریی نێوان یانه‌كه‌ی و ئۆلیمپیك لیۆن هه‌یه، كه بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه هه‌ردوو یانه له چوارچێوه‌ی جامی سوپه‌ردا به یه‌ك بگه‌ن.
رۆژنامه‌ی لۆ باریزیان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه هه‌لی به‌شداریكردنی نێیمار له‌و یارییه‌دا 50%ـیه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و یاریزانه به‌شداریی یه‌كه مه‌شقییه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه‌ی بكا، له یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر لیۆن به‌شداری ده‌كا.
له به‌رانبه‌ردا ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌ریه‌ك له یاریزانان لیاندرۆ پاریدیس، دانێللۆ پێرێرا و ئیدریسا جایی دوای چاكبوونه‌وه‌یان له پێكانه‌كانیان دووپات كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها رافینا ئه‌لكانتارا كه له دوو یاریی رابردووی یانه‌كه‌ی به هۆی تووشبوونی به په‌تای كۆرۆناوه دابڕابوو، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی پشكینینی نه‌رێنی بوو، به‌شداریی یارییه‌كه ده‌كا.
ئه‌وه‌ش دووپات كراوه‌ته‌وه، كه هه‌ریه‌ك له تیلۆ كێرێر و برسنێل كیبیمبی ناتوانن به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ینێ بكه‌ن.
به‌ربژێر بۆ سه‌رۆكایه‌تیی به‌رشلۆنه له‌باره‌ی دۆخی به‌رشلۆنه‌وه ده‌دوێ
خوان لاپۆرتا، به‌ربژێر بۆ سه‌رۆكایه‌تیی یانه‌ی به‌رشلۆنه و سه‌رۆكی پێشووی یانه‌كه، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سایتی گۆڵ، له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك دواوه.
لاپۆرتا، كه ده‌یه‌وێ له هه‌ڵبژاردنی 24ـی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ركه‌وتنی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی یانه‌ی به‌رشلۆنه مسۆگه‌ر بكات، له دیمانهیهكهیدا، هیوای ئه‌وه‌ی خواستووه كه ئاهه‌نگی 125 ساڵه‌ی كامپ نۆ به ئاماده‌بوونی مێسی بگێڕن. به‌ڵام كاره‌كه‌ش به ئاسان نازانێ، به‌و هۆیه‌ی باڵاخانه‌ی یاریگه‌كه دوو ساڵ داده‌خرێ.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، كه پرسی مانه‌وه‌ی مێسی له بابه‌تی یاریگه ئاسانتره و كارێكی نایاب ده‌بێ به ئاماده‌بوونی ئه‌و، ئه‌و ئاهه‌نگه بگێڕین.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه، هه‌لی گونجاوی مانه‌وه‌ی له یانه‌كه دهرخاته به‌رده‌م و ئه‌و كارانهیشی بیه‌وێ كاری بۆ ده‌كه‌ین و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، هاندانی ئه‌م یاریزانانه‌ی ئێسته بۆ پێشكه‌شكردنی یارییه‌كی باش، له بۆندی نوێ باشتره و ده‌بێ راهێنه‌ر متمانه‌یان پێ ببه‌خشێ و پشت به‌م یاریزانانه‌ی ئێسته ببه‌ستێت.
دووپاتیشی كرده‌وه كه مێسی باشترینی جیهان و مێژووه و به‌های خۆی هه‌یه، به‌رشلۆنه‌یش به‌رده‌وام ئه‌و یاریزانانه له ریزه‌كانیدا بووه، كه له سه‌روه‌ختی خۆیاندا له لوتكه‌ی ئاستیاندا بوونه.
بۆ بیرهێنانه‌وه، پێشتر لاپۆرتا له ساڵانی 2003 تا 2010 سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه بووه.
مامەیارە ئەحمەد - هەولێر