
رۆناڵد كومان له نێوان برایسوه‌یت و گریزمان یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێت
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بارسێلۆنا له دژی هۆیسكا، رۆناڵد كومان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یانه‌كه‌ی خاوه‌نی 3 باشترین هێرشبه‌رن.
كومان ده‌شڵێت: له یاری رابردوو زۆر باش یاریمان كرد، له نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی یاریگامان كرد، له گێمی دووه‌م كه‌متر توانیمان ده‌رفه‌تی گۆل دروست بكه‌ین، به‌ڵام سێ خاڵی یارییه‌كه بۆ ئێمه گرنگ بوو.
كومان گوتیشی: له‌م مانگه زۆربه‌ی یارییه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆمانه، پێویستمان به بردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین درێژه به‌ركابه‌ری بده‌ین، ئێمه به 3 ناوه‌راستكار یاری ده‌كه‌ین، سێ هێرشبه‌ریش له پێشی ئه‌وان، مێسی له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی دیكه به‌رده‌وامی یاری ده‌كه‌ن، ده‌كرێت عوسمان دێمبلی گونجاوبێت بۆ ئه‌م پلانه.
كومان ده‌شڵێت: لێتان ناشارمه‌وه له نێوان برایسوه‌یت و گریزمانیش یه‌كێكیان بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵده‌بژێرم، ئه‌م وه‌رزه برایسوه‌یت زۆر باشه، مانای ئه‌وه نییه گریزمان خراپ بێت، به‌ڵكوو پێویستی به چاككردنی كۆتا پێ لهتۆپدانی هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كومان ستایشی مێسی كرد و گوتی لیۆ سه‌رچاوه‌ی به‌خشینی هێز و وزه‌یه بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه.
گواردیۆلا سووپاسنامهیهك ئاراسته‌ی یاریزانه‌كانی ده‌كات
پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی له دژی چێڵسی، سوپاسی خۆڕاگری یاریزانه‌كانی ده‌كات.
گواردیۆلا راهێنه‌ری مان سیتی له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: سووپاسی یاریزانه‌كان و سه‌رجه‌م هاوڕێكانم ده‌كه‌م، كه به‌هێزبوون و توانیان له‌م دۆخه سه‌خته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رگه بگرن، ئه‌م ماوه‌یه بۆ تۆپی پێ زۆر قورس بوو، ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر توانای جه‌سته‌ی یاریزانه‌كان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان به‌رگه‌یان گرت و له‌یاری كردن به‌رده‌وامن، دڵخۆشم توانیمان له ستامفۆرد بریج بردنه‌وه به‌ده‌ست بێنین ، ئه‌مه گرنگه بۆ ئیمه ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه نێو كه‌شی ركابه‌ری كردن. یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئه‌م وه‌رزه خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی به‌رگرییه و ته‌نیا 13 گۆڵیان لێكراوه، به جیاوازی 4 خاڵ له یانه‌ی لیڤه‌رپوولی پێشه‌نگی خوله‌كه دووره، به‌ڵام گواردیۆلا یارییه‌كی كه‌متر له لیڤه‌رپوولی پێشه‌نگ كردووه.
لامپارد: داوا له هانده‌ران ده‌كه‌م به‌رگه‌ی ئه‌م ئازاره بگرن
یانه‌ی چێڵسی له دوایین 6 یاری، ته‌نیا یه‌ك یاری بردووه‌ته‌وه، ئێستا له ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ پله‌ی ده‌یه‌می گرتووه، به‌مه‌ش فرانك لامپارد خراپترین راهێنه‌ره له‌وه‌ته‌ی رۆمان ئابرامۆڤیچ سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌ده‌ست.
فرانك لامپارد راهێنه‌ری چێڵسی دوای شكسته‌كه‌یان له نێو یاریگه‌ی خۆیان له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی هیچ خاڵێك به‌ده‌ست بێنین، داوا له هانده‌ران ده‌كه‌م به‌رگه‌ی ئازار چه‌شتن بگرن ئارام بن، ئێمه له تیپه ركابه‌ره‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی نازناو دوورنه‌كه‌وتووینه‌ته‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بتوانین ئه‌م كه‌شه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان بگۆرێن.
لامپارد گوتیشی: گوێ به ده‌نگۆی سۆشیاڵ میدیا ناده‌م و من له شوێنی خۆم ده‌مێنمه‌وه و له پۆسته‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بم و متمانه‌م به یاریزانه‌كانم هه‌یه ئه‌نجامه‌كان باشتر بكه‌ین.
پێكهاته‌ی نموونه‌یی 2020 بڵاوكرایه‌وه
رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی پێكهاته‌ی نمونه‌یی بۆ ساڵی 2020 بڵاو كرده‌وه و هه‌ریه‌كه له لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و محه‌مه‌د سه‌ڵاح له پێكهاته‌كه‌دا بوونیان نییه.
رۆژنامه‌ی لیكیپ بۆ ساڵی2020 پێكهاته‌ی نموونه‌یی بڵاو كرده‌وه و یاریزانانی بایرن میونشن كه له وه‌رزێكدا پێنج نازناویان برده‌وه كۆنتڕۆڵی پێكاتهكهیان كردووه و پێنج یاریزانیان له پێكهاته‌ی نمونه‌یی ده‌بینرێن.
له پێكهاته‌كه‌دا یانه‌ی لیڤه‌رپوول به سێ یاریزان به‌شداری له پێكهاته‌كه كردووه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م یانه‌یه دوای سی ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار نازناوی پرێمه‌رلیگی برده‌وه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د سه‌ڵاح و سادیۆ مانێ له پێكهاته‌كه‌دا نین.
نێیمار دا سیلڤاش ناوی له پێكهاته‌كه هه‌یه به‌ڵام هه‌ریه‌كه له مێسی و كریستیانۆ له پێكهاته‌ی نمونه‌یی رۆژنامه‌ی لیكیپ دانه‌نراون.
ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر