یانەی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له خولی نایابی كوردستان ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه، بۆ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری وه‌رزی رابردوو وه‌لی كه‌ریم رێكهوتووهتهوه، پێشمه‌رگه به‌هۆی به‌شداریكردن له خولی پاڵاوتنه‌كانی پله یه‌كی عێراقی زووتر ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه، له خولی نایابی كوردستانیش له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تدایه، له ساڵانی رابردووش هه‌ڵكشان و داكشان به ئاستی یانه‌كه‌وه هه‌بووه و چه‌ند جارێك له خولی نایابی كوردستان دابڕاوه، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت ئه‌م وه‌رزه مانه‌وه‌ی خۆیان له نایاب مسۆگه‌ر بكه‌ن، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌رزی نوێی یانه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زهحمهتین، به‌ڵام خواستی ئێمه سه‌ركه‌وتنه
وه‌لی كه‌ریمی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر دۆخی یانه‌كه و ئاماده‌كارییه‌كان و یارییه‌كانی له خولی نایابی كوردستان بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر وتی: ئێمه ئه‌مساڵ به‌هۆی به‌شداریكردن له پاڵاوتنه‌كانی خولی پله یه‌كی عێراقی زووتر له ساڵانی رابردوو ده‌ستمان به مه‌شق و راهێنان كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه به باشی بۆ یارییه‌كانی خولی نایاب ئاماده‌بین، جگه له‌وه‌ش چه‌ند یاریزانێكی لاومان بۆ تیپه‌كه هێناوه، له‌گه‌ڵ یاریزانه به ئه‌زموونه‌كان تیپێكی به‌هێزمان دروستكردووه، چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌شمان كردوو بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان بۆ یارییه‌كان ئاماده‌بن.
وه‌لی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه خواستی ئه‌وان له نایابی كوردستان سه‌ركه‌وتنه بۆ قۆناخی دووه‌م، وتیشی: هه‌رچه‌ند له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی قووڕسدان، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن تا ئه‌نجامێكی باش بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام ده‌بێت یاریزانه‌كان په‌یوه‌ستبن به پلان و مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌وه، ته‌نها یه‌ك یاریی دۆستانه‌شمان ماوه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاشتی، دوای ئه‌مه به‌ته‌واوی بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان ئاماده ده‌بین.
شه‌ش هه‌فته‌یه مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ین
هاوڕێ جه‌لال یاریزانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سه‌باره‌ت به پرسی مه‌شق و راهێنانه‌كانی یانه‌كه بۆ ئه‌م وه‌رزه وتی: ئێمه نزیكه‌ی شه‌ش هه‌فته‌یه راهێنان ده‌كه‌ین، ئاماده‌كارییه‌كانمان هه‌م بۆ خولی پله یه‌كی عێراقی بووه هه‌م بۆ نایابی كوردستان، ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌چاو به‌شێك له یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆمان ئامادهتربین له‌ڕووی توانی جه‌سته‌ی و ته‌كتیكیه‌وه، له ماوه‌ی رابردووش له پێكهاته‌كه‌مان له‌و پێگانه‌ی گرفتمان هه‌بووه یانه‌كه یاریزانی تازه‌ی هێناوه‌ته ریزه‌كان، ئه‌مه‌ش پاڵپشتییه‌كی باش بووه بۆ یانه‌كه، هه‌موو هیوای یاریزانه‌كان به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باشه بۆ یانه‌كه به تایبه‌تی له نایابی كوردستان له‌و سێ یانهیبین، كه بۆ قۆناخی دووه‌م سه‌رده‌كه‌ون، په‌نا به‌خوا ئه‌و ئامانجه بۆ ئه‌م وه‌رزه ده‌هێنینه دی.
وتیشی: هه‌موو یاریزانه‌كانی یانه‌كه به‌ڵێنیانداوه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش بۆ یانه‌كه له یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه بجه‌نگه‌ن، چونكه ده‌مێكه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له خولی نایابی كوردستان ئه‌نجامی باشی نه‌بووه، ده‌مانه‌وێت ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی هاتووه‌ته پێش له‌ده‌ستی نه‌ده‌ین.
گۆڕانكاری یانه‌كه له پێكهاته‌ی تیپه‌كه و یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی حه‌وت یاریزانی به‌ڕێكردووه، حه‌وت یاریزانی هێناوه‌ته ریزه‌كانی، كۆتایی وه‌رزی رابردووش ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و هه‌ڵكشان بوو، بۆیه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م رێچكه‌یه به‌رده‌وامبن.
ئه‌نجامی یارییه دۆستانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
لاوانی سناعات كاره‌با 0 × 6 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
سیروانی نوێ 2 × 1 پێشمه‌رگه
ئیتساڵاتی به‌غدا 2 × 3 پێشمه‌رگه
خه‌ڵاتی پێنجوێن 0 × 2 پێشمه‌رگه
شێروانه 1 × 0 پێشمه‌رگه
چه‌مچه‌ماڵ 1× 1 پێشمه‌رگه
ئه‌نجامه‌كانی له خولی پله یه‌كی عێراق
نه‌ورۆز 1 × 0 پێشمه‌رگه
سه‌رچنار 1× 6 پێشمه‌رگه
سلێمانی 1 × 1 پێشمه‌رگه
سیروانی نوێ 1 × 0 پێشمه‌رگه
بیۆگرافیا
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له 1999 دامه‌زراوه، ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م یانه‌یه ئه‌مانه‌ن، دووه‌می كوردستان له 2008 له خولی نایابی كوردستان، پله‌ی دووه‌م له 2010، پله‌ی یه‌كه‌می جامی كوردستان له 2012، ئه‌م وه‌رزه له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی كوردستان له‌گه‌ڵ یانه‌كانی(نه‌ورۆز، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، هه‌ندرێن، ئارارت، دهۆك) یاریی ده‌كات، له یه‌كه‌م یاریشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارارات رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
بارزان ئەکرەم - هەولێر