تشرینی دووەم 26, 2020

وردەكاریی بۆندی پی ئێس جی بۆ سێرجیۆ ڕامۆس و شوێنگرەوەكانی لە مەدرید

 

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

 

فۆڕلان: رۆییشتنی مێسی كاریگەری لە خولی ئیسپانیا ناكا

دیێگۆ فۆڕلان، ئەستێرەی پێشووی یانەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ڤیا ریاڵ، پێشبینیی ئەوە دەكا، رۆییشتنی مێسی لە یانەی بەرشلۆنە كاریگەری لەسەر خولی تۆپی پیێی ئیسپانیا ناكا.

لیۆنێك مێسی هاوینی رابردوو چاودێر و هەوادارانی وەرزشی بە خۆیەوە سەرقاڵ كرد، دوای ئەوەی ڕای گەیاند، كە خواستی وایە بەرشلۆنە جێ بهێڵێ، بەڵام دواتر لەو بڕیارە پەشیمان بووەوە و پێش دەستپێكردنی وەرزی تازە مانەوەی خۆی لە یانەكەی ڕاگەیاند تا یۆنیۆی داهاتوو، كە بۆندەكەی كۆتایی پێ دێ.

چاودێران وای دەخوێننەوە، كە لیۆنێل مێسی دەچێتە یانەی یانەی مانچستەر سیتی و بۆ ئەو مەبەستەیش یانە ئینگلیزییەكە ئامادەكاریی كردووە.

بەڵام دیێگۆ فۆڕلان بۆ رۆژنامەی ماركا، ئاماژەی بەوە كردووە كە خولی ئیسپانیا بە بوونی یاریزانانی ئەستێرە پێشكەوتووە، بەڵام لیگا هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە، كارێكی باشە مێسی جێی نەهێڵێ، مێسی و سوارێز یاریزانی گەورەن، بەڵام هەموو دۆخەكان دەگۆڕێن و لالیگا دمێنێتەوە، من باسی 90 ساڵی مێژوو دەكەم.

ئاماژەی بەوەش كرد، كە ئەوەی لە كۆتاییدا دەمێنێتەوە، لا لیگا و یانەكانیەتی، ئەمە بابەتە گرینگەكەیە، ئەستێرەكان لە لالیگان و بەردەوامن.

ئەم گوتانەی فۆڕلان لە كاتێكدایە، كە مێسی ئەم وەرزە بە ئاستێكی باش دەرناكەوێ و لە ژمارەی گۆڵ و دروستكردنی گۆڵ لە پاشە.

 

وردەكاریی بۆندی پی ئێس جی بۆ سێرجیۆ ڕامۆس و شوێنگرەوەكانی لە مەدرید

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیی نزیك لە یانەی ریاڵ مەدرید، ڕوونی كردەوە، كە یانەی پاریس سان جێرمان سوورە لەسەر ئەوەی بۆند لەگەڵ سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدریددا واژۆ بكا، كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ماوەی بۆندەكەی لەگەڵ شایانە كۆتایی پێ دێ.

پی ئێس جی، بۆندێكی سێ ساڵە پێشكەشی ڕامۆس دەكا بەرانبەر مووچەی 20 ملیۆن یۆرۆ، ئەوەیش لە بۆندی ریاڵ مەدرید بەرزترە، لەگەڵ ئەگەری نوێكردنەوەی بۆندەكەی بۆ ساڵێكی دیكەیش، بەڵام بە مووچەی كەمتر.

مێدیاكانی ئیسپانیا، ئاماژەیان بەوە كردووە كە سێرجیۆ ڕامۆسیش ئەو بۆندەی پی ئێس جی پەسەند دەكا. ئەمە لە كاتێكدایە كە هێشتا دانوستانی ڕامۆس و ریاڵ مەدرید بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی بەردەوامە، بە جۆرێك ڕامۆس بۆندی ماوەدرێژی دەوێ و یانەكەی دەیەوێ تەنیا بۆ وەرزێك یان دوو وەرز بۆندەكەی نوێ بكاتەوە.

لە بەرنامەی چیرینگیتۆ، ئاماژە بەوە كرا، كە پاریس سان جێرمان بە ڕاددەیەك سوورە لەسەر بۆندی ڕامۆس، ناس خلێفی سەرۆكی یانەكە بۆ ئەو مەبەستە كار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەكا.

بەرنامەكە وای خستووەتە روو، ڕەنگە پاریس كاخەزی سپی بخاتە بەردەم ڕامۆس، بۆ ئەوەی بیهێنێتە بڕوا و پەیوەندییان پێوە بكا.

ئەمە لە كاتێكدایە، مێدیاكان ئاماژە بەوە دەكەن، ریاڵ مەدرید لە ئێستەوە پلانی ئەوە دادەنێ بۆند لەگەڵ یاریزانی شوێنگرەوەی سێرجیۆ ڕامۆسدا بكەن و بۆ ئەو مەبەستە تۆرێس، بەرگریكاری ڤیا ریاڵ، یەكێكە لەو یاریزانانەی ناوی دەهێنرێ، بە تایبەت لە دوو وەرزی رابردوودا یەكێك لە دیارترن بەرگریكارەكانی خولی ئیسپانیا بووە و مەرجسزای هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی 50 ملیۆن یۆرۆیە. بژاردەی دووەمیش ئیریك گارسیای بەرگریكاری مانچستەر سیتییە، كە یانەی بەرشلۆنەیش چاوی لەسەرێتی و نرخەكەی لە نێوان 20 تا 23 ملیۆن یۆرۆیە.

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر

 

© 2017 Hawler