
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دوو یاریزانی له‌ده‌ستدا
پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆیان به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا كه بڕیاره له 11:00ـی ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی مێستایا به‌ڕێوه بچێت، هەردوو یاریزانی ریال مه‌درید ئێدین هازاردی بەلجیکی و کاسێمیرۆی بەڕازیلی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوونه و بۆ یارییه‌كه دوورخرانه‌وه، تا ئەو کاتەی چاکدەبنەوە کەرەنتین دەکرێن و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیشیان ناكرێن كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌م هه‌فته یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌بچین.
ریال مه‌درید له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا 3 یاریزانی به‌هۆی ڤایرۆ سی كۆرۆنا دوورخستۆته‌وه كه پێكهاتوون له (ئێدیر میلیتاو)ـی به‌رگریكاری و ئیدین هازارد و كاسێمیرۆ.
مامی نادال خۆی بۆ ئەندامی دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا بەربژێر دەکات
تۆنی نادال، راهێنەری پێشوو و مامی رافایل نادال بەفەرمی رایگەیاندووە وەکو بەشێک لە لیستەکەی ڤیکتۆر فۆنت خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا بەربژێر دەکات بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا کە وابڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بکرێت.
تۆنی نادال کە پیش‌تر میگێلی برای لە سەردەمی راهێنەرایەتی یۆهان کرۆیف یاریزانی بارسێلۆنا بوو، خۆی بەربژێر کردووە بۆ ئەوەی لە داهاتوو لە دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا سەرپەرشتی هەڵسوکەوتی یاریزانە لاوەکانی یانەکە بکات، تۆنی نادال کە ماوەیەک راهێنەری نادالی برازای بوو رایگەیاند، لەلای ئاساییە لە بارسێلۆنا کار بکات لەکاتێکدا نادالی برازای هاندەرێکی سەرسەختی ریال مەدریدە و دووپاتیکردەوە ئەوان دوژمنایەتی ناکەن بەڵکو وەرزش دەکەن.
گواردیۆلا: لیڤه‌رپوول به‌ربژێری یه‌كه‌می ناسناوی پرێمه‌رلیگه
پیش یارییەكهیان بەرامبەر لیڤەرپوول کە بڕیارە ئه‌مڕۆ یەکشەممە کاتژمێر ٧:٣٠ی ئێوارە بەیەک بگەن، پێپ گواردیۆلا رایگەیاند كه ئه‌و یارییه هێنده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا گرینگه، ده‌شڵێت: به‌داخه‌وه ئەگوێرۆ هێشتا بۆ یارییه‌كه ئاماده نییه و بەشداریی یارییەکە ناکات.
گواردیۆلا له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: لیڤەرپوول بەبێ ڤان دایکیش هێشتا تیپێکی نایابه، هەرچەندە من هیوام دەخواست ڤان دایک یاریی بکات، بەڵام گرنگ ئەوەیە نەشتەرگەرییەكی سه‌ركه‌وتووی كردووه، بێگومان لیڤەرپوول بەربژیری سەرەکی بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە، هه‌رچه‌نده بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم وەرزە چەندان یانەی دیکە رکابەریی دەکەن، لێستەر سیتی و ئارسێناڵ و تۆتێنهام ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن پێموایە له ١٠ یاریی کۆتایی خولەکە ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه یەکلا ده‌بێته‌وه، من گرنگی بەوە نادەم جەند خاڵ بەدەست دەهێنین گرنگ ئەوەیە بتوانین نازناوەکە بەدەست بهێنین.
یۆرگن كڵۆپ: چه‌ندان ئه‌ستێره‌م له‌ده‌ستداوه
یۆرگن كلۆپ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه رووبه‌رووی مانچێسته‌ر سیتی ببنه‌وه له پرێس كۆنفرانسێكدا یاریـنـهكردنی تیاگۆ ئه‌لكانتارای راگه‌یاند و گوتیشی: جویل ماتیب و كیتا و دیێگۆ جۆتا بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن.
كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا گوتی: فابینهۆ و چامپه‌رلین له چاكبوونهوهدان و راهێنان ده‌كه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن زوو بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانین كه چامپه‌رلین كاتی زیاتری پێویسته و ئه‌م دوو یاریزانه به‌شداریی یاری داهاتوو ناكه‌ن، پێكانه‌كه‌ی ئالكانتاراش پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری نییه و به چاره‌سه‌ری سروشتی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت هه‌رچه‌نده ده‌زانن ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ی ئه‌و زۆر قورس بوو ئازارێكی زۆری پێگه‌یاندووه و پێشموایه كاتێكی كه‌می بۆ چاكبوونه‌وه ده‌وێت، به‌ڵام بۆ یارییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئاماده نابێت، به‌ڵام دڵم به دیێگۆ جۆتا خۆشه ئه‌گه‌رچی له یاری رابردوو هه‌ستی به ئازار كردووه به‌ڵام بۆ یاریكردن ئاماده‌یه و خۆشتان ده‌زانن له یاریی رابردوو وزه‌یه‌كی زۆری دابه یانه‌كه‌مان و توانیشمان به‌هۆی ئه‌وه‌وه ببه‌ینه‌وه.
مێسی له‌به‌رخاتری هانده‌رانی بارسێلۆنا بڕیارێكی دا
له پرۆگرامی به‌ناوبانگی ئیسپانیا (كواترۆ) ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات له گواستنه‌وه‌ی زستانه لیۆ مێسی كاپتنی بارسێلۆنا بگوازێته‌وه، به‌ڵام مێسی واده‌ی رۆیشتنی له بارسێلۆنا ده‌ستنیشان كردووه و چاوه‌ڕێ ده‌كات تا كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی كه له هاوینی 2021 كۆتایی دێت.
لیۆنێل مێسی هاوینی رابردوو زۆر هه‌وڵی دا له بارسێلۆنا بڕوات و نزیك بوو له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مان سیتی بكات، به‌ڵام بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری نه‌بوو.
میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه مێسی تامه‌زرۆی جێهێشتنی بارسێلۆنایه، به‌ڵام له‌به‌رخاتری هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی ده‌بێته 34 ساڵ به‌ره‌و یانه‌یه‌كی دیكه ده‌ڕوات كه نزیكترینیان یانه‌كانی مان سیتی و ئینته‌ر میلانه.
مێسی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 13 ساڵان بوو په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای لاماسیا كرد، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 740 یاری كرد، 638 گۆڵ و 281 ئاسیستی كردووه، 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی به‌ده‌ستهێناوه، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 10 نازناوی لالیگای له‌گه‌ڵ بارسا بردووه‌ته‌وه.
لویس سوارێز: كیكی سێتیێن راست ناكات
لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له نوێترین چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانیدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له لالیگا ڕووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه، ده‌شڵێت: ئه‌و یارییه بۆ من زۆر جیاواز ده‌بێت، چونكه به‌رامبه‌ر هاوڕێیه‌كانی پێشووم یاری ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌و یارییه‌دا به‌رگری له درێسی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كه‌م و هه‌موو شتێك له پێناو سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌م.
سوارێز گوتیشی: ئه‌گه‌ر له‌و یارییه گۆڵ له بارسێلۆنا بكه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاهه‌نگ ناگێرم، چونكه بارسێلۆنا زۆری پێبه‌خشیوم و هه‌رگیز بێرێزی به‌رامبه‌ر یاریزانانی ئه‌و یانه خۆشه‌ویسته ناكه‌م.
سوارێز نه‌یشارده‌وه كه رۆناڵد كومان به یه‌ك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی داوای لێ‌كرد كه له بارسێلۆنا بڕوات، ده‌شڵێت: داوام له كۆمان كرد رێگه‌م بدات راهێنان بكه‌م تا ئه‌وكاته‌ی یانه‌یه‌ك بۆخۆم ده‌دۆزمه‌وه، هه‌رچه‌نده كومان پێی گوتم ئه‌گه‌ر بژارده‌یه‌كی دیكه‌م نه‌بوو ئه‌وا تۆ له بارسێلۆنا ده‌هێڵمه‌وه، به‌ڵام من خۆم بڕیارم له چاره‌نووسی خۆم دا و به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و دۆخه‌م قبوڵ نه‌كرد و ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدم هه‌ڵبژارد.
سوارێز گوتیشی: نامه‌وێت چیتر قسه له‌سه‌ر بارسێلۆنا بكه‌م، چونكه من ئێستا به‌رگری له درێسی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كه‌م.
سوارێز له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا له باره‌ی لیۆنێل مێسی گوتی: نێوانی من و مێسی ته‌نیا وه‌رزش نییه و په‌یوه‌ندی دیكه‌شمان هه‌یه، به‌ڵام نازانم چاره‌نووسی مێسی چی به‌سه‌ر دێت، ته‌نیا ده‌زانم ئێستا له بارسێلۆنا دڵخۆشه و به هه‌مان وره‌به‌رزی پێشتر ده‌یبینم، هاوكات لیۆ خۆی كه‌سێكی پێگه‌یشتووه و ته‌مه‌نی بووه‌ته 33 ساڵ و له‌و ئاسته‌دا نییه من رێگه‌ی نیشان بده‌م، دڵنیام ده‌توانێت له هه‌موو دۆخێك‌دا بڕیاری گونجاو بدات.
له باره‌ی دابه‌زینی ئاستی مێسی، هێرشبه‌ره ئۆروگواییه‌كه گوتی: مێسی هێشتا خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه و له‌به‌رزترین ئاست دایه، به‌ڵام هه‌ندێكجار تۆپه‌كه نایه‌وێت بچێته‌ژووره‌وه و هێڵی گۆڵ ببڕێت، ئه‌گه‌رنا مێسی له نێو یاریگه ئێستاش هه‌موو شتێك ده‌كات.
له باره‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی كیكی سێتیێن كاتێك گوتوویه‌تی سه‌رپه‌رشتیكردن و ئیداره‌دانی مێسی قورسه؟ له‌مباره‌یه‌وه لویس سوارێز گوتی: ئه‌م قسه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ لیۆ مێسی ژیاون و یارییان كردووه ده‌زانن كه‌سایه‌تییه‌كی میهره‌بان و نه‌رمونیانی هه‌یه و زۆر مرۆڤدۆسته و كه‌سایه‌تییه‌كی جوانی هه‌یه و هه‌میشه ئامۆژگاری یاریزانه لاوه‌كان ده‌كات و رێنماییان پێده‌دات و هاوكارییان ده‌كات.
لویس سوارێز پێشتر له هاوینی 2014 له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه به به‌های 81 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له كۆی 283 یاری 195 گۆڵ و 113 ئاسیستی كرد و چواره‌مین گۆڵكاری مێژوویی یانه‌كه‌یه، سوارێز هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به گرێبه‌ستێكی ئازاد په‌یوه‌ندی به ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كرد.
ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر