کانونی دووەم 27, 2021

كچانی سیروانی نوێ ئه نجامی نایاب له پاڵه وانێتی گۆڕه پان و مه یدانی عێراق به ده ست ده هێنن

كچانی سیروانی نوێ له‌ پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجامی نایاب بۆ یانه‌كه‌یان به‌ده‌ستده‌هێنن، ماوه‌ی سێ رۆژه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، له‌ بردنه‌وه‌ی و میدالیاكان و گه‌یشتن به‌ هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق پشكی شێر به‌ر كچه‌ كورده‌كان كه‌وتووه‌، كچه‌ كوردیكیش ژماره‌ی پێوانه‌ی به‌ناوی خۆیه‌وه‌ ده‌كات.

 

رۆژی پێنچشه‌مه‌ی رابردوو له‌ شاری به‌غداد، پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز كرابووه‌وه‌، یانه‌كانی كوردستان، كه‌ پێكهاتبوون له‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سیروانی نوێ ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌شداریانكرد، به‌ڵام هیچ یانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له‌ كوردستان به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانیتییه‌ی نه‌كرد، له‌ كاتێكدا تێچووی هه‌ر به‌شداربوویك ته‌نها بڕی 150000 هه‌زار دیاری بوو، وه‌ هیچ یانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان له‌شاری هه‌ولێر و دهۆك به‌شداری نه‌كردووه‌، پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند، كچانی سیروانی زۆرترین میدالیایان بۆ ئساتی كچان برده‌وه‌ و پێگه‌ی خۆیان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق مسۆگه‌ر كرد، كه‌ بشداری پاڵه‌وانێتییه‌كانی عه‌ربی و ئاسایای ده‌كه‌ن، له‌ ماوه‌ی داهاتووش به‌شداری مونته‌دای ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ وڵاتی توركیا ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ هۆڵه‌داخراوه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

کچە وەرزشوانێکی کورد بووە یەکەمی عێراق

کچە پاڵەوانی یانەی سلێمانی، توانی لە ڕاکردنی ٤٠٠ مەتری بەربەست میدالیای زێڕینی یەکەمی عێراق بەدەست بهێنێت، هونیا رەفعەت محەمەد لەدایکبووی 1/1/2004  و پێشووتر له‌گه‌ڵ پێشمەرگەی سلێمانی پلەی یەکەمی  باکووری عیراقی بەدەست  هێناوە،  هونیا  پێشتریش  توانیویەتی لە گەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یەکەمی عێراق بەدەست بێنێ و ببێتە یاریزانی  هەڵبژاردەی عێراق و لە پاڵەوانێتی ئاسیا بەشداری بکات

پاڵه‌وان لە دوایین  پاڵەوانێتی یانەکانی عێراق  کە ڕۆژی هەینی 6/11/2020  لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو توانی لە 400 مەتری بەربەستی تازە پێگەیشتووان بەتۆمارکردنی 1 خوڵەک و 10 چرکە پلەی یەکەم  بەدەستبهێنێ. ئه‌م  یاریزانە له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی  ڕاهێنەر دکتۆر احمد بهاالدین راهێنراوه‌.

 

ئه‌و یاریزانانه‌ی ئه‌نجامی باشیان بردووه‌ته‌وه‌:

1- بانۆ ته‌ها یاسین پله‌ی یه‌كه‌م له‌ راكردنی 400م

2- ئه‌سما سه‌عید محه‌مه‌د پله‌ی یه‌كه‌م له‌ راكردنی 1500م

3- دێرین به‌ختیار عه‌لی پله‌ی یه‌كه‌م له‌ راكردنی 200م

4- دڵسۆز عوبێد نه‌جم پله‌ی دووه‌م له‌ خۆ هه‌ڵدانی سێ باز

5- ژیلان سلاح مه‌حمود پله‌ی سێیه‌م له‌ راكردنی 400م به‌ربه‌ست

6- شنیار عه‌دوڵڵا حاجی پله‌ی سێیه‌م راكردنی به‌ره‌به‌ست بۆ ئاستی لاوان

7- چرپه‌ سلاح حه‌مه‌ ساڵح پله‌ی سێیه‌م له‌ راكردنی 200م

 

بارزان ئەکرەم - هەولێر

 

© 2017 Hawler