ئەم پەڕەیە چاپ بکە

گۆڵپارێزه‌ ناحه‌زه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

 

ئه‌سعه‌د ئیسماعیل

لۆریس كاریوس ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بێشیكتاش هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول. لۆریس له‌ ئینستاگرامی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌ خواستنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بێشیكتاش هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز بوو، لۆریس دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌یه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ بڕیاریداوه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌ كۆتایی بێنێت. تۆڕی سكای سپۆرتس ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ئه‌م گۆڵپارێزه‌ 26 ساڵیه‌ كێشه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ بێشیكتاش هه‌یه‌ و له‌ فیفا سكاڵای له‌سه‌ر یانه‌ توركیه‌كه‌ تۆمار كردووه‌ كه‌ كرێی شوێنی مانه‌وه‌یان پێنه‌داوه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌كه‌ی كه‌ كردوویانه‌. لۆریس دوای ئه‌وه‌ی له‌ 2018 به‌هۆی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ بووه‌ هۆی ماڵئاواییكردنی لیڤه‌رپوول له‌ چامپیۆنزلیگ، به‌هۆیه‌وه‌ راسته‌وخۆ هانده‌ران داوای دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڵپارێزه‌یان كرد.