تەمموز 08, 2020

هانده‌رانی فه‌ره‌نسا هه‌واڵێكی شۆكیان پێگه‌یشت

 ئه‌سعه‌د ئیسماعیل

 

به‌ گوێره‌ی سه‌رجه‌م میدیاكانی فره‌نسا، خولی فه‌ره‌نسای ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین قوربانی له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله‌ به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌وروویا و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ ئێدوارد فیلیپ سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: من دەمەوێت زۆر راشکاوانە پێتان بڵێم هیچ چالاکییەکی وەرزشی گەورە پێش مانگی هه‌شت ئەنجام نادرێت، ناتوانین رێگا بە بەڕێوەچوونی هیچ چالاکییەکی وەرزشی و فێستیڤاڵێک بدەین، هیچ چالاکییەکی وەرزشی لەم ماوەیە ئەنجام نادرێت و جارێکی دیکە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسی دەستپێناکەنەوە و یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو ناکرێن. لەوەتەی ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم یارییەکانی خولی پلە یەک و پلە دووی فەرەنسی وەستێنران، کە پاریس سانجێرمان بە کۆکردنەوەی ٦٨ خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و ١٢ خاڵ لە مارسێی دووەمەوە دوورە و تەنیا ١٠ گەڕی خولەکەش ماوە، بەڵام پاریس سانجێرمان یارییەکی کەمتریشی ئەنجام داوە. دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی هۆڵەندی، خولی فەرەنسی لەسەر ئاستی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا بووە یەکەم خول لەم وەرزە تەواو نەکرێت، کە تاکو ئێستا لە فەرەنسا زیاتر لە ١٦٥ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ بووینە و زیاتر لە ٢٣ هەزار کەسیش بەمهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.

© 2017 Hawler